لەمانگی شوباتی ٢٠٢٣ ژمارەیەک کار و چاڵاکی ئەنجام دراون لەبەشی کیمیا کە ئەمانەن:
١- بەشداری ژمارەیەک لە مامۆستایانی بەشی کیمیا لە ڕێکەوتی ٨-٢-٢٠٢٣ بەناوەکانی (پ.ی.د. محمد کریم صمد بەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێز پ.د. فاروق امام حوێز، و د. ئەڤین فثض الله جلال بەهاوبەشی لەگەڵ پ.د نبیل عادل فخری و پ.ی.د. بنار محمود ابراهیم، و مامۆستا مزگیین محمدبەهاوبەشی لەگەڵ بەڕێز پ.د. فاروق امام حوێز) لە کۆنفرانسێکی زانستی نێودەولەتی لە ریازی پایتەختی سعودیە .شایان باسە بابەتی سەرەکی توێژینەوەکانی بەژداربووی کۆنفرانس گرنگیدان بوو بەم چەمکە سەرەکیانە (natural sciences, life sciences, and especially mathematics, in addition to highlighting the contribution and role of women in science))
٢- تاوتوێکردنی ماستەرنامەی قوتابی چیمن دڵشاد یوسف لەڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی١٤-٢-٢٠٢٣ بەسەرپەرشتی پ.ی.د. عیسی اسماعیل احمد لەژێر ناونیشانی Preparation and Evaluation of Deep Eutectic Solvents (DESs) Coated Paramagnetic Rust Particles for Demetallization of Crude Oil بەسەرکەوتووی و بەدەست هێنانی پلەی نایاب.
٣- ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤-٢-٢٠٢٣ کاتژمێر ٣٠؛١٢ لەهۆڵی ژمارە ٧ی بەشی کیمیا سیمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. ازاد صديق صدرالدين لەژێر ناونیشانی A systematic review of the importance of some polymers.
٤- خەڵات کردنی چوار مامۆستا لەبەشی کیمیا لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ بەناوەکانی پ.د. نبیل عادل فخری، پ.د. حسن هادی، پ.ی.د. سعاد نجم الدین، و پ.ی. د. عیسی اسماعیل بەبۆنەی بەدەست هێنانی ژمارەیەکی زۆر لە سایتەیشن بۆ توێژینەوەکانیان لە سەر ئاستی جیهان کە زیاتر لە ٣٥٠٠ توێژەر سودیان بینیوە لە توێژینەوەکانیان.