کار و چالاکیەکانی مانگی ایلولی بەشی کیمیا October 1, 2022 Category: chemistry Leave a comment ١-ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦-٩-٢٠٢٢ لەمیانی کۆبوونەوەی بەشی کیمیا، سیمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی بەش د. دلێر دڵشاد کوردە سەبارەت بە ڕێنماییەکانی ساڵی نوێی خوێندن ٢٠٢٢-٢٠٢٣ و چۆنیەتی دابەش کردنی بەشە وانەکان و جێگیر کردنی خشتەی مامۆستایان و دابەش کردنی پڕۆژەی توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوار.٢-ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٣-٩-٢٠٢٢, سیمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆری بەشی کیمیا د.ئاواز جمیل حسین سەبارەت بە ئەبدەیت کردنەوەی پڕۆفایلی مامۆستایان کە تیایدا بەووردی باسی ئەو کەم و کورتیانە کراوە کە تێبینی دەکرێت لە پڕۆفایلی هەندێک لە مامۆستایان کە تاکو ئێستا بەووردی پڕیان نەکردۆتەوە یاخود بەهەڵە زانیارییەکانیان داناون. هەروەها داواکرا لەمامۆستایان کە کۆرس بووکەکانیان نوێ بکەنەوە و دۇبارە وانەکانیان لە پڕۆفایلی خۆیان دابنێنەوە.٣-ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠-٩-٢٠٢٢ سیمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی بەش د.دلێر دڵشاد کوردە سەبارەت بە چۆنیەتی داخل کردنی غیابات بە الکترونیدابەش کردن درجات بەسەر کویز و غیابات و تقریر و هەوڵدان بۆ گۆڕینی کۆنمرەی ڕەنجی ساڵانەی قوتابی بۆ ئەو وانانەی پڕاکتیکیان هەیە لە ٣٥% پڕاکتیک و ١٥% نەزەری بۆ ڕێژەیەکی تر کە بەشی نەزەری هەندێ قورسایی تری پێبدرێت کە بکرێت بە ٣٠ بە ٢٠.٤-ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٧-٩-٢٠٢٢ سیمینارێک پێشکەش کرا لەلایەن بەڕێز سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆری بەشی کیمیا د. ئاواز جمیل حسین سەبارەت بە و خاڵانەی لە دوا کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای دڵنیایی جۆری و پەرەپێدانی پڕۆگرامەکانی زانکۆی سەلاحەددین باس کراون. لەمانە دەستنیشانکردنی سەرۆکی لیژنەی دڵنیایی جۆری کۆلیژەکان بەهەماهەنگی و ڕاگۆڕینەوە بکرێت. ئالییەتی پێدانی سوپاسنامەی سەرۆکی زانکۆ بۆ ئەو مامۆستایانی پلەی شایستەییان وەرگرتووە لەپرۆسەی دڵنیایی جۆری و چۆنیەتی وەرگرتنەوەی ئەنجامەکانیان. هەڵسەنگاندنی سەرەتایی پڕۆژەی توێژینەوەی قوتابیان لە ٢٠-١١-٢٠٢٢. کۆنفرانسی پێدانی گڕانت بۆ باشترین توێژینەوە. چوار بابەتە هاوبەشەکانی قۆناغی یەکەمی گشت بەشەکانی باسکرا. لەگەڵ چەندین خاڵی تر.