١-ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتی ٢/١٢/٢٠٢٣ گفتوگۆى تێزى دکتۆراى قوتابی (حسێن کاکە احمد خضر) ئەنجام درا لە هۆڵی د. عبداللە حداد، بەسەرپەرشتی بەڕێز (پ. ی. د. ئاواز جمیل حسێن).
٢- ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی بۆ پڕۆژەی توێژینەوەی قوتابیانی کۆتا قۆناغ بەڕێوە چوو بەمەبەستی ئاگادار بوون لە پابەندبوونی قوتابی و مامۆستایان بە ڕێنماییەکانی سەرپەرشتی کردن و ئەنجامدانی کارکانی پڕۆژەی توێژینەوە.
٣- دوا بە دوای خانە نشین بوونی هەردوو بەڕێزان پ.ی. د. چنار محمد رەشید و م. د. سیروان فاضل شوكت، رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی ٥-١٢-٢٠٢٣ لە هۆلی عبداللە حەداد کاتژمێر ١٠:٣٠ مەڕاسیمێکی ڕێزلێنان سازکرا لەلایەن سەرۆکایەتی بەشی کیمیا و بە ئامادەبوونی بەڕێز ڕاگری کۆلیژ بۆ هەردوو بەرێزان لەپێناو ئەو هەوڵ و ماندووبون و کۆششەی داویانە لە ماوەی خزمەتی زانکۆییان.
٤- پێشکەش کردنی سمینارێکی لەلایەن بەڕێز پ.ی.د. ازاد صدیق صدرالدین لەڕۆژی سێ شەمە بەرواری ١٢-١٢٢٠٢٣ کاتژمێر . 12:00 بەناونیشانی
Literature Review using AI
کە سوودێکی زۆری هەبوو بۆ قوتابیانی دکتورا و ماستەر.
٤-ڕۆژى شەممە، ڕێکەوتی ١٦/١٢/٢٠٢٣ گفتوگۆى تێزى دکتۆراى قوتابی (م.پشتیوان عبداللە یوسف ) ئەنجام درا لە هۆڵی د. عبداللە حەداد لەژێر ناونیشانی
(Clinical investigation of Bone function markers, cytokinesis, adipokines, and some biochemical variables in pre- and post-treatment of prostate cancer bonemetasis)
بە سەرپەرشتیاریی بەڕێز (پ.د. پروین عبدالصمد اسماعیل).