1-له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی چوار شه‌ممه به‌رواری (6/11/2024) سیمینارێك پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ى.د. مهدی عباس قادر). له ژێر ناونیشانی ” ئاستەنگەکانى خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت لە بوراى پەروەردە دا “
لە سەرەتادا کورتەیەک لەسەر رەوشى ئاستەنگەکانى فێربوونى بە گشتی کرد و دواتر چەند ئامارێکى لە رووى لە قوتابخانەکان دەبنەوە لە بوارى ئاستەنگەکانى فێربوون لە شارى هەولێردا .
وە ئاستەنگەکانیش بە شێوەیەکى گشتی لە چوارچێوەى
١- ئاستەنگى داتا و زانییارییەکان.
٢- ئاستەنگى یاسایی و رێنماییەکان.
٣- ئاستەنگى ئابوورى .
٤- ئاستەنگى سیاسەتى وەزارەتى پەروەردە.
٥- ئاستەنگى تایبەت بە پرۆسەى پێگەیاندنى مامۆستایانى (خ.پ.ت).
٦- ئاستەنگى پلان دانان و جێبەجێکردن.
7- ئاستەنگى زانستى و کۆمەڵگەی.
2-له‌درێژه‌ی چالاكیه زانستیه‌كانی به‌شی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت، رۆژی دوو شه‌ممه به‌رواری (18/11/2024) سیمینارێك پێشكه‌شكرا له‌لایه‌ن به‌ڕێز (پ.ى.د. شنۆ خلیل حسن). له ژێر ناونیشانی ” پرۆسه‌ی بینین و ڕاهێنانی قوتابیانی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت “
كه تێدا تیشك خرایه سه‌ر هه‌ردوو بابه‌تی بینین و ڕاهێنانی قوتابیان و گرنگترین لێهاتوویه‌كان كه پێویسته له‌به‌رچاو بگیرێت له‌و پرۆسه‌یه‌دا، پاشان بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی ڕاهێنانی سه‌ركه‌وتوو له‌به‌رچاو بگیرێت.دواتر به پێشنیار‌و ڕاوبۆچوونی ئاماده‌بوان بابه‌ته‌كه گفتوگۆی زیاتری له‌سه‌ركرا.
3-رۆژی سێ شه‌ممه به‌رواری (26/11/2024 ) لەهۆڵی عبداللە حداد، ئەنجامدانی پانێل لەژێر ناونیشانی (ووشیاری یەکەم هەنگاوی رووبەرووبوونەوەیە). لەلایەن بەشێک لەمامۆستایانی بەشەکەمان کەپێکهاتبوون لە بەرێزان (پ.ی.د.شنۆ حسن خلیل ،د. أسیل اسحاق بتۆ ،م.ژیلوان محمد معروف)، وە بەرێز (مامۆستا پەیرەو انور سعید)، کەنوێنەری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەتانە،پێشکەشکرا.
پیناسه‌ی چه‌مكی گیچه‌لی سیكسی:
گیچه‌لی سیكسی بریتیه له ووته‌یه‌ك یان كرده‌وه‌یه‌ك كه ده‌بیته مایه‌ی ئازاردانی ئافره‌ت وناره‌حه‌تكردنی به‌بی ویستی خۆی كه‌وای لیده‌كات هه‌ست به نائارامی وبیریزی بكات.
هه‌روه‌رها كیچه‌لكردن مانای سیكس كردن نیه له‌گه‌ل كه‌سی به‌رامبه‌ر، به‌لكو هه‌ر وشه‌یه‌ك یاخود ئاماژه‌یه‌ك كه به‌رامبه‌ری ئه‌نجامده‌دریت بی ویستی خۆی به كیچه‌لكردن ئه‌ژمارده‌كریت.
-هۆكاره‌كانی كیچه‌لی سیكسی:
1-هۆكاره كۆمه‌لایه‌تیه‌كانی په‌یوه‌ست به ده‌سه‌لاتی باوكسالاری.
2-هۆكاره په‌روه‌رده‌ییه‌كانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی به‌كۆمه‌لایه‌تیبوون.
3-هۆكاری ته‌كنه‌لۆجی.
4-هۆكاری یاسایی
-چۆنییه‌تی رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كیچه‌لی سیكسی:
-شاردنه‌وه‌و بیده‌نگبوون.
-ملكه‌چكردن بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر.
-رووبه‌رووبوونه‌وه
-شكاتكردن له دادگا.
-هۆشیاری به‌رامبه‌ر به‌م دیارده‌یه.