لەمانگی ئاداری ٢٠٢٣ ژمارەیەک کار و چاڵاکی ئەنجام دراون لە بەشی ماتماتیک کە ئەمانەن:
یەکەم:
بەرز ڕاگرتنی یادەکانی مانگی ئادار و ڕۆژی جلی کوردی بۆ ئەم مەبەستەش ڕۆژی پێنجشەمە ڕێکەوتی ٩ – ٣- ٢۰۲۳ قوتابیان و مامۆستایانی بەشی ماتماتیک بەپۆشینی جل و بەرگی کوردی یادەکەیان ڕازاندەوە.
دووەم:
ڕۆژی پێنجشەممە ٩ – ٣- ۲۰۲۳ لە کاتژمێر ١٢ بەڕێز پ.ی.د نیشتیمان نورالدین سلێمان سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا دەربارەی چۆنیەتی کردنەوەی پرۆفایلی ئەکادیمی لە پێگەی
ORCID
و گرنگیەکەی.
سێیەم:
ڕۆژی چوارشه ممه ڕێكه وتى ١٥/٣/٢۰۲۳ له به شى ماتماتيك /كۆلێژ ى په روه رده/زانكۆى سه لاحه ددين – هه ولێر گفتو گۆى نامه ى ماسته رى قوتابي خوێندنى باڵا (خاتوو ميديا احمد أومر) ئەنجام درا له لايه ن لێژنه ى پێكهاتوو له م بەرێزانەی خوارەوه:
١. پ.د. عباس يونس البياتى سه رۆكى ليژنه
٢.پ.ى.د صلاح غازى شريف ئه ندام
٣. پ .ى.د.أياد محمد رمضان ئه ندام
٤. پ.د.نجم الدين عبدالله سليمان سه رپه رشتيار و ئه ندام.
پاش تاوتوێکردن بڕوانامەى ماسته رى پێ به خشرا.
چوارەم:
بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی میدتێرمی کۆرسی دووەم بۆگشت قۆناغەکانی بەش.







