رۆژی دووشەممە بە رواری ٣١ -١-٢٠٢٢ لە هۆڵی(عبداللە حداد ) کاتژمێر ٩ بەیانی بە ئامادەبوونی پ.ی.د
سعید عمر راگر و سەرۆکی بەشی زمانی عربی وم. شەنگ بریاردەر ، کۆبوونەوە یەک لە گەڵ گشت قووتابیانی پۆلی چوار ئە نجامدرا بە مەبە ستی بەرچاووروونیان بە خالەکانی راهێنان لە و قووتابخانانەی کە راهێنانی لێ ئە نجام دەدەن ، سەرەتا د. سعید ووتەیە کی پێشکەش کرد وتییدا جەختی لە سەرچەند خاڵێکی گرنگ کرد کە پێویستە قووتابیان جێبەجێی بکەن وەکوو وانە ووتنەوەو کەسایەتی و چەند خاڵێکی تر کە گرینگن بۆ راهینەر لەم ماوەیە ،دواتر سیمینارێک لە لایان پ.ی.د عبدالستارصالح کە بە درێژی و بە تێرووتەسەلی گشت خاڵێکی بۆ قووتابیان ڕوون کردەوە و وەکوو پەراوی پلان دانان، وپابەندبوون بە دەوام کردن ،مۆڵەت وەرگرتن ،هەڵسووکەوت لەگەڵ قووتابی و کارگێری قووتابخانە و،کۆنترۆلکردنی پۆل ،چۆنیەتی مامەلەکردن لە کاتژمێری یەکەم لە چوونە پۆل ،جل وبەرگ و قیافەت زۆرشتی تر تا قووتابیە کان بە سەرکەوتوویی راهێنان ئە نجام بدەن ، وە قووتابیان پرسیاریان کرد و وەڵام دراوە وگفتووگۆی بنیانتراو ئەنجام درا ، و لە کۆتایی فۆرمی ناوی قووتابخانەکان دابەش کرا بە سەر قووتابیە کان کۆبوونەوە کە کۆتایی پێهات .