ئەمڕۆ چوارشەممە ۱٦/٣/٢٠٢٢ کاتژمێر ١١ی بەیانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕاگری کۆلێژ پ.ی.د. سعید عمر ابراهیم و ی. ڕاگر پ.ی.د. سمیر جودت بلال و سەرۆکی بەشە زانستیەکان مرۆڤایەتییەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران یادی کارەساتی کیمیا بارانی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا. ئەم یادە هاواری ناڕەزایی و بە بیرهێنانەوەی کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیە بەو هەموو ستەمەی لە کورد کراوە و دەکرێت.
دروود بۆ گیانی شەهیدان و سەرکەوتن بۆ کورد و کوردستان.