له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی خولی تۆپی پێی بچووكراوه بۆ گشت به‌ش و قۆناغه‌كانی كۆلیژه‌كه‌مان، له‌یاری كۆتایی قوتابیانی پۆلی یەکەم لەبەشی ماتماتیک توانیان سه‌ركه‌ون بەسەر قوتابیانی پۆلی سێ یەمی زمانی عەرەبی به‌ئه‌نجامی ۳گۆڵ بەرامبەر ۱ گۆڵ، و بوون بەپاڵەوانی خوله‌كه.. شایه‌نی باسه گرنگی ته‌واو ده‌درێت به‌وه‌رزش و ساڵانه ئه‌م خوله به‌ڕێوه ده‌چیت له‌كۆلیژه‌كه‌مان.
پیرۆزه له قوتابیان و سه‌رۆكایه‌تی به‌شی ماتماتیك