ڕۆژی شەممە ٢٩/٥/٢٠٢١ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی کۆلێژی پەروەردە لە زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر بە هامەهەنگی لەگەڵ زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی هەڵدستێت بە ئەنجام دانی یازدەیەمین کۆنفڕانسی نیودەوڵەتی زانستی پەروەردە و زمانەوانی VESAL بەسەرپەرشتی بەڕێزان سەرۆکانی زانکۆ پ.د. جوهر فتاح سعید سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و پ.ی.د. ئیدریس هادی سەرۆکی زانکۆی تیشک، کە کۆنفڕانسەکە لە هۆڵی فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی تیشک بەڕێوەدەچێت.
شایانی باسە ٣٣ توێژینەوەی ناوخۆیی و دەرەکی بەژدارن لەم کۆنفڕانسە.
پ.ی.د. سعید عمر ابراهیم
سەرۆکی کۆنفڕانس