ئەنجوومەنی کۆلێژی پەروەردە پیرۆزبایی لە سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین کرد February 14, 2022 Category: Uncategorized Leave a comment بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی، ئەنجوومەنی کۆلێژی پەرەوردە سەردانی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددینی کرد. لە سەرەتای دیدارەکەدا، بەڕێز پ.ی.د.سەعید عومەر ئیبراهیم راگری کۆلێژی پەروەردە، بەناوی خۆی و ئەنجوومەنی کۆلێژەوە پیرۆزبایی لە بەڕێز پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرک و بەرپرسیارییەتی نوێیدا. لای خۆیەوە، بەڕێز پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین وێڕای بەخێرهێنان، هاوکات سوپاسی سەردانی راگر و ئەنجوومەنی کۆلێژی پەروەردەی کرد بۆ سەردان و پیرۆزباییان. هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی بەشێک لەو هەنگاو و رێکارانە کرا کە دەبنە هۆی بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستی لە زانکۆی سەڵاحەددین بە گشتی و کۆلێژی پەروردە بەتایبەتی. لە کۆتایی دیدارەکەدا، بەڕێز پ.ی.د.سەعید عومەر ئیبراهیم بەناوی ئەنجوومەنی کۆلێژ و سەرجەم مامۆستایان، فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژی پەروەردە چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پێشکەش بە بەڕێز سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین کرد و وێنەی یادگاریی گیرا.