ئه‌نجوومه‌نی زانكۆی سه‌لاحه‌دین- هه‌ولێر، بڕیاریدا لە پێناو سه‌لامه‌تی قوتابیانی ئازیزمان، دوای جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دابینکردنی پێداویستییە تەندروستییەکان بۆ باڵەخانەی بەشەناوەخۆییەکانی کچان و کوڕان و رێنماییەکانی تایبەت بە نیشتەجێکردنی قوتابیان لە بەشەناوەخۆییەکان، هه‌روه‌ها دوای ته‌رخانكردنی شایسته‌ی دارایی كۆمپانیاكانی پاككه‌ره‌وه، بەمزووانە بەشەناوەخۆیی دابین دەکرێت بۆ ئەو قوتابیانەی نیشتەجێی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانن و رێنماییەکانی پێدانی بەشەناوەخۆیی بۆ ساڵی خوێندین 2020-2021 ده‌یانگرێته‌وه.
زانکۆی سەلاحەدین- هەولێر
18/11/2020