ئەمڕۆ لە نووسینگەی بەڕێز (د.سعید عمر ابراهیم) ڕاگری کۆلێژ و بە ئامادەبوونی بەڕێزان (د.سمیر جودت بلال) ی. ڕاگر و سەرۆکی بەشی ماتماتیک و سەرۆکی بەشی کیمیا مەڕاسیمی ڕێزلێنانی (د. صنعان محمد صاڵح خسرۆ) لە بەشی ماتماتیک بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەڕێزیان لە پلەی مامۆستا بۆ پرۆفیسۆری یاریدەدەر بەڕێوەچوو