کردنەوی خولی تۆپی پێی بچوککراوەی بۆکۆلێژەکەمان لە رێکەوتی ١-٤-٢٠١٩ بۆگشت قۆناغەکان کە پێک ھاتبوو لە ٢٨ تیپ لە ئەنجامی یاری کردن لە کۆتایدا براوەی یەکەم و دووەم لە نێوان بەشی زمانی کوردی قۆناغی سێ یەم وچوارەم لە ئەنجامی یاری کردن ھەردوو تیپ قۆناغی سێ بووە پالەوانی خولەکە لە کۆتایی یارییەکە بەئامادەبوونی بەرێز پ.ی.د.سعید عمر ابراھیم راگری کۆلێژ ویاریدەدەری کۆلێژ پ.ی.د.سمیر جودت بیلال و سەرۆک بەشەکان و مامۆستا و فەرمانبەران و قوتابیان میوانانی حکومی و حزبی خەلات بەسەر براوەی یەکەم و دووەم دابەش کرا.