بەڕێوەچوونی 13مین کۆنفڕانسی VESAL February 25, 2023 Category: Uncategorized Leave a comment رۆژانی دووشەممە و سێ شەممە رێککەوتی20/21-2-2023 13ەیەمەین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردەیی بۆ خوێندنەوە و زمانەوانی هاوبەشی هەردوو زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو. کە رۆژی یەکەم لە هۆڵی سمیناراتی هۆتێل دیدەمان لە هەولێر بە ئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین د. کامەران یونس و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و پارێزگاری هەولێر بەڕێز ئومێد خۆشناو و راگری کۆلێژی پەروەردە د.سعید عمر ابراهیم و نوێنەری سەرۆکی زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی و یاریدەدەری راگری کۆلێژی پەروەردە د. سمیر جودت بلال و ژمارەیەکی بەرچاوی و راگری کۆلێژەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەردوو زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر و زانکۆی تیشکی نێودەوڵەتی مەراسیمی ناساندن و ناونووس کردنی بەشدار بووان بەڕێوەچوو و رۆژی دووەم گشت تاوتوێ کان و گفتوگۆ زانستییەکان لە فاکەڵتی پەروەردەی زانکۆی تیشک بەڕێوەچوو کە لە کۆتاییدا خەڵات و بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووان دابەش کرا.