رۆژی 5شەممە رێککەوتی 16-9-2021 لە هۆڵی عداللە حداد لە کۆلێژی پەروەردە خولی ڕاهێنانی سەرپەرشتیارانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەچوو و بەڕێزان سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و سەررۆکی زانکۆی پۆلی تەکنیکی هەولێر و ڕاگری کۆلێژ بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی خولەکە سەردانی شوێنەکەیان کرد. شایانی باسە خولەکە بۆ ماوەی 2رۆژ بەردەوام دەبێت.