له پرۆسهى خۆئامادهكردنى بهشى فيزيك بۆ ساڵى 2021-2022, سهرۆكايهتى بهشى فيزيك و لە هۆلەکانی ۸،۹،۱٠،۱۱ ی بەش ههڵساوه به دانانى سیستەمێکی نوێ ى داتاشۆ و مينى-کۆمپیوتەر بە شێوەیەک كه مامۆستا پێویست ناکات (لاپتۆب بهێنێت و لە رێگای کەیبلەوە بیبەستێتەوە بە لاپتۆب). بەڵکو لە جێگای ئەمە مامۆستا پێویستە تەنها بابهتهكهى بخاتە سەر فلاش میمۆریەک وە هەروەها ماوسەکی وایەرلێس بهێنێت بۆ نمايشكردنى بابهتى وانهووتنهوهكهى.
سەبارەت بە چۆنیەتی ئیش پێکردنی ئەم سیستەمە نوێیە، ڕێنماییەکان بە کوردی و وە بە روونی لە هۆلەکان لەسەر بۆکسی کۆمپیوتەرەکە نوسراوە خاڵ بە خاڵ روونكراوهتهوه.
ئەم سیستەمە تازەیە زۆر کێشە كهمدهكاتهوه وەکو تێکچوونی کێبلی داتاشۆ کە سالانە بڕه پارەیەکی زۆر لێ ی سەرف دەکرا هەروەها یارمەتی مامۆستا دەدات تاوەکو بە ئاسانترین شێوە کۆنترۆلی سلایدی پاوەرپۆینت بکات لەهەر شوێنێکی هۆلەکە بێت لە ڕێگای بەکار هێنانی ماوسێکی وایرلێس یاخود پۆینتەر.
له كۆتادا, جێگاى شانازيه كه سوپاسی بێ پایان ئاراستهى مامۆستای بەڕێز م. کاظم قاسم بکرێت کە زۆر هاوکار بوو لە سەرکەوتن و ئەنجامدانی ئەم کارە. هەروەها سوپاسی (م.هێمن, م.محمد محسن و م. احمد) بكرێت کە یارمەتیدەر بوون بۆ دانانى ئهم سيستهمه. هەروەها سهرۆكايهتى بهشى فيزيك زۆر سوپاسی بەڕێز راگری کۆلێژ (پ.ى.د.سعيد عمر ابراهيم) دەکات کە یارمەتیدەر بوو لە دابینکردنی دوو داتاشۆی نوێ بۆ هۆلەکانی بەش.