١-١٢
(رۆژى جیهانى خاوەن پێداویستی تایبەت)
چاڵاکییەکانى بەشى پەروەردەى تایبەت لە دەرەوەى زانکۆ ..
سەر لە بەیانى رۆژی ١-١٢-٢٠٢١. کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی جیهانى خاوەن پێداویستی تایبەت، بۆ یادکردنەوەى ئەم رۆژە وەک رێزڵێنانێک لە خاوەن پێداویستی تایبەت و لە زنجیرەى چاڵاکییەکانى بەشى پەروەردەى تایبەت تیمێکى ستافی مامۆستایانى بەشى پەروەردەى تایبەت کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان (د. میدیا عثمان) و (م. کارۆخ جوهر) و (د. سامراند).
هەڵسان بە ئەنجامدانى وۆرکشۆپ ێک لە ژێر ناونیشانى:
(خاوەن پێداویستی تایبەت و هۆشیارى خێزانى)
لە هۆڵى قوتابخانەى (کۆشش) لە شارى هەولێر کە یەکێکە لەو قوتابخانانەى سیستمى (دمج) پەیڕەو دەکات لە سنوورى بەڕێوەبەرایەتى پەروەردەى هەولێر.
شایانى باشە ژمارەیەکى بەرچاو لە دایک و باوکى قوتابیانى خاوەن پێداویستى تایبەت و مامۆستایان و ئامادەى ۆرک شۆپ ەکە بوون. کە تیایدا چەندین بابەتى گرنگ و رێنمایی پێویست و هۆشیاریی خێزانى و زانیاری سەردەمیانە لەم بارەیەوە پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.