رۆژی یەکشەممە بەرواری ١٢-١٢-٢٠٢١ بە ئامادەبوونی لێژنەی زانستی وخوێندنی باڵای بەشی زمانی عربی قووتابیانی دکتۆرا هه ر یەکە یان سیمیناری خۆی پێشکەش کرد تیایدا باسی ئە و قۆناغە یان کردووە کە پێیگەیشتوون و ئەنجامیان داوە لە نووسین ، وە چەندی پلانە کانیان جێبەجێکردووە ،وەپاش هه ر سیمینارێک لێژنە کە چەند پرسیارێکیان ئاراستەی قووتابی کردووەو تاووتوێی هه موو لایەنەکانیان لەگەڵ کردووە رێنماییان پێشکەش کردووه کە پێویستە کارەکان بەچ ئاراستەیەک بگاو چی بکەن ،چ نوێگەرییەک بکەن لە نامەکانیان ،وە پێویستە کارە کانیەن راپەرێنن بۆخۆ ئامادەکردن بۆ بڵاوکردنەوەی بەشێک لە نامەکانیان وەک توێژینەوە لە گۆڤارە زانستییەکان وەک بەشیک لە پێداویستی تەواوکردنی خوێندنەکەیان ،وەتەواوکردنی هه مووقۆناغەکان لەکاتی دیاری کراو خۆی ، لە گەڵ یارمەتی دانی قووتابی وپاڵپیشتیکردنی لەلایان بەش ومامۆستایان بۆ سەرکەووتنی قووتابی و پرۆسەی خوێندن .