لە ڕۆژی چوارشەممە ٨/١٢/٢٠٢١ د. عزیز عبدالله بەرزنجی سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
Bioinspired Green Synthesis of Nanoparticles: highlighting our experience
لەبەشی بایۆلۆجی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایان و قوتابیانی خوێندنی باڵا.
لە سیمینارەکە پێشکەشکار تیشکی خستە سەر چۆنیەتی دروستکردنی نانۆ پارتیک بە گشتی و لەسەرچاوەی جیاواز بە تایبەتی لە ڕووەک.
دواتر باسی گرنگی بەکارهێنانی نانۆپارتیکڵی کرد لە توێژینەوەکانی بایۆلۆجی.
لە کۆتایی سیمینارەکە بڕوانامە ڕێزلێنان لەلایەن سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی بەخشرایە پێشکەشکاری سیمینار (د عزیز عبدالله).