لەڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٥/١٠/٢٠٢٢ سیمینارێک بەڕێوەچوو لەبەشی زمانی کوردی، لەلایەن بەڕێز(پ.ی.د. حاتم ولیا)وە، بەناونیشانی (مۆڕفۆڵۆجی چییە؟)، کە ناوبراو زۆر بەوردی لەبارەی مۆڕفۆلۆجییەوە زانیاری بەپێزی خستەڕوو، هەروەها ئەو پەیوەندییەی کە بە سینتاکسەوە هەیەتی، دواتر لەبارەی یەکە تایبەتەکانی وەکو لێکسیم و مۆڕفیم و ئەلۆمۆڕفیش زانیاری خستەڕوو، ئینجا لەکۆتاییشدا دەرگا بەڕووی مامۆستایانی ئامادەبوو کرایەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی تێکڕای پرسەکانی تایبەت بەناونیشانەکەوە.