له رۆژى دووشه‌مه به‌روارى 22/11/2021, لێژنەی کۆمەلاتی بەشی فیزیک (كه پێكهاتبوو له به‌رێزان: سه‌رۆكى به‌ش د. رشاد حسن محمود, پ.ى.د. ئازاد محمد كريم, پ.ى.د. عزیز عبدالله بەرزنجی, پ.ى.د. ستار عثمان حسن و پ.ى.م. محمد صالح على محمد) هه‌ڵسا بە ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك له‌گه‌ڵ قوتابيانى تازه ه‌رگيراو بۆ بەخێرهاتنى قوتابیانی پۆلی یەکی بەشەکە. لە چەند پەیڤێکدا مامۆستایانی لێژنەی کۆمەلایەتی بەش هەلسا بە ئامۆژگاری قوتابیەکانیان و بەرچاو ڕوون كردنيان لەسەر چۆنیەتی هەلسوکەوت کردن لە زانکۆ لە ناو پۆل و لە ناو حەرەمی زانکۆ. هەروەها باس لە چۆنیەتی خوێندن زانكۆيى کرا بە شێوەی سەرکەوتوو بە تایبەتی لە وانەکانی بەشى فيزيك. سروشتی بابه‌ت و وانەکانی فیزیک شیکردنه‌وه‌يان بە گشتی بەشێکی تر بوون لە پەیڤى مامۆستاکانى به‌ش. لە کۆتایی دا مامۆستاکان پیرۆباییان لە قوتابیەکان کرد بە بۆنەی وەرگیرانیان لە بەشى فيزيك و پشتگیری تەواوی سەرۆکایەت بەش بۆیان دوپاتکرایەوە تاوەکو کارئاسانی بۆ قوتابیان بکات لە رووی زانستیەوە و كۆموڵايه‌تى.
له‌لايه‌كى تر, مامۆستايانى بابه‌تى كارامه‌يى ئه‌كاديمى هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانى چاڵاكى ناسينه‌وه‌ى ژينگه‌ى كۆلێژ بۆ قوتابيه‌كان به شێوه‌ى پراكتيكى له رێگاى بردنى قوتابى بۆ نێو پێكهاته‌كانى كۆلێژ وه‌ك دياريكردنى هؤڵه‌كانى خوێندن و جۆرى به‌شه زانستى و مرۆڤايه‌تيه‌كانى كۆلێژ و ژوورى قوتابيان و يانه‌ى قوتابيان و مامۆستايان و ته‌لارى راگرايه‌تى كۆلێژ له‌گه‌ڵ ژوورى لێژنه‌ى تاقيكردنه‌وه‌ى كۆلێژ, ئه‌م چاڵاكيه له‌لايه‌ن به‌رێزان پ.ى.م. محمد صالح على محمد و د.قاسم فوزى احمد ئه‌نجام درا.