چالاكيەكانى مانگى تشرينى يەكەمی بەشى ماتماتیک October 30, 2022 Category: mathematics Leave a comment یەکەمڕۆژی چوارشەمە بەرواری ٥-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ سیمینارێک لەلایەن پ.ی.د. صنعان محمد صالح خسرۆ بە ناونیشانی Axial Algebraئەنجام درا تێیدا گرنگی ئەم جۆرە ئەلجێبرایەو خاسیەتەکانی خرایەڕوو. دووەملەرۆژی دووشەممە بەرواری ۱۰-۱۰-۲۰۲۲ لێژنەی بینین و ڕاهێنان لەبەشی ماتماتیک سیمینارێکی رێکخست بۆبەرێزان (پ.ی.د.نعمت – پ.ی.د.فریاد – م.سعدیە) بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ کارگێڕی قوتابخانە و ڕێنماییەکان، ڕێگاکانی وانەوتنەوە، و کۆنتڕۆڵکردنی پۆل، دەفتەری پلان…بۆ زیاتر ئاشنا کردنی قوتابیانی قۆناغی چواری بەشەکە لەماوەی ڕاهێنانیان. سێیەمڕۆژی سێشەممە بەرواری ۱۱-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر ١٠ ی بەیانی قوتابی دکتۆرا هێمن عبدالکریم احمد سیمینارێکی بەناونیشانیStrongly Irredusible ringsبۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا. لەسیمینارەکەدا تایبەتمەندی ئەوجۆرە رینگانە خرانە ڕوو و پەیوەندی وجیاوازی لەگەڵ ڕینگەکانیتر ڕونکرایەوە. چوارەم ڕۆژی سێشەممە بەرواری ۱۸-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر ۱۰ ی بەیانی د.هۆگر محمد یاسین سیمینارێکی بەناونیشانی Graded Algebrasبۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا. لەسیمینارەکەدا باسی گرنگی و تایبەتمەندیەکانی ئەوجۆرە ئەلجێبرایانە خرایە روو بەنمونەی پێویست مەرجەکان ڕونکرایەوە. پێنجەم ڕۆژی چوارشەممە بەرواری ۲۰-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر یەکی دوای نیوەرۆ پ.ی.د. نعمت خضر احمد سیمینارێکی لەسەر دواین گۆڕانکاریەکانی بینین و ڕاهێنانی قوتابیانی پۆلی چوار ئەنجام داو پاشان قوتابیان بەسەر مامۆستایانی بەش دابەشکران بەمەبەستی سەرپەرشتیکردن و سەردانیکردن شەشەمسەردانی بەرێز ڕاگری کۆلێژ بۆ بەشی ماتماتیک بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لەچۆنیەتی بەرێوەچوونی کاروبارەکانی قوتابیانی تازە وەرگیراو و لێژنەی گفتوگۆی قوتابیان حەفتەمدەست پێکردنی وانەی قۆناغی یەکی بەشی بیرکاری لە ۲۲-۱۰ تێیدا پ.ی.د.رشاد رشید سەرۆکی بەشی ماتماتیک سەردانی قوتابیانی تازە وەرگیراوی کرد پیرۆزبایی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی لەقوتابیان کرد و رێنماییەکانی بەش و پابەندبونی دەوام دووپاتکرایەوە هەشتەمڕۆژی سێشەممە بەرواری ۲٤-۱۰-۲۰۲۲ کاتژمێر ۱ ی نیوەڕۆ د.ئاواز كاكەمەم محمد سیمینارێکی بەناونیشانیAnalysis Component Principalبۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا تێیدا گرنگی بەکارهێنانەکانی ئەو تەکنیکەی لەژیانی ڕۆژانە لەبواری شیکردنەوەی داتاکان خستە ڕوو یازدەمبەرێوەچوونی تاقیکردنەوەکانی میدتێرم بۆ قوتابیانی قۆناغی دووەم و سێیەمی بەش.