چالاکیەکانی مانگی ٤ی بەشی ماتماتیک May 1, 2022 Category: mathematics Leave a comment يەكەم:-ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی میدتێرمی سیمیستەری دووەمی قۆناغەکانی ١و ٢ و ٣ کە خوێندنیان بە شێوەی سیمیستەراتە، وەئەنجامدانی سێیەم تاقیکردنەوەی میدتێرمی قۆناغی ٤ کە خوێندنیان بەشێوەی خوێندنی ساڵانەیە. دووەم:-رۆژی یەکشەمە ١٠ – ٤- ٢٠٢٢ لە کاتژمێر ٩ بەرێز دکتۆرە نیشتیمان نورالدین سیمینارێکی بۆ مامۆستایانی بەشی ماتماتیک ئەنجام دا دەربارەی دواین رێنماییەکان لە دڵنیایی جۆری و پرۆفایلی مامۆستا.سێیەم:-رۆژی دووشەمە ١١ – ٤- ٢٠٢٢ بەرێزان د.سعید محمد نوری و د.هۆگر محمد یاسین لە لێژنەی موودلی بەشی ماتماتیک دووسیمیناریان ئەنجام دا دەربارەی چۆنیەتی ریکۆرد کردن لەرێگای بەرنامەی پاوەرپۆینت و چاکردن و بچوکردنەوەی ڤیدیۆکە ودانانی لەناو ئیمەیل و پرۆڤایلی زانکۆ.چوارەم:تاوتوێکردنی کۆتایی پڕۆژەی توێژینەوەکانی قوتابیانی قۆناغی چوارەم ئەنجام درا.پێنجەم:لە بەرواری ٢٥-٤ لەژێرچاودێری بەرێز راگری کۆلێژی پەروەردە ( پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم) و بە ئامادەبوونی بەرێزان یاریدەدەری راگر و سەرۆکی بەشی ماتماتیک و کۆمەلێک لە قوتابیان و مامۆستایانی بەشی ماتماتیکنمایشکردن و هەڵسەنگاندنی پۆستەری پڕۆژەی توێژینەوەکانی قۆناغی چوارو قۆناغی یەک بۆ بابە تی خیبرەی ئەکادیمی ئەنجامدرا تێیدا باشترینەکان لە هەردوو قۆناغ دیاریکران لەلایان لێژنەی هە لسە نگاندنی پۆستەرەکانی بەشی ماتماتیک کە بریتی بوون لەد.نیشتیمان نورالدین سلێماند.سعید محمد نورید.پەخـشـان محـمـداميــن حســند.اواز کاکە مەم محمدم.اواز شهاب محمد.