چالاکی یەکانی مانگی تشرینی یەکەم ی بەشی بایۆلۆجی

 


یەکەم: سیمیناری ماوەی ڕاھێنانی قۆناغی چوارەم
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی 11-10-2022 کاتژمێر 10:00 بەیانی سمیناری لێژنەی بینین و ڕاھێنانی بەڕێزان (د.تارا محمد حسن ،م.مقسودە قادر خورشید، م. شيماء محمد باپیر) لەژێر ناونیشانی (ماوەی ڕاھێنانی قۆناغی چوارەم ) بۆ قوتابیانی قۆناغی چوارەمی بەشەکەمان بەڕێوەچوو ،کە لە نزیکەوە ئاشنا کران بە ڕێنماییە نوێیەکانی وەزارەتی پەروەردە و کۆلێژ وەھەروەھا گرینگترین گۆڕانکاریەکان و شێواز و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ڕاھێنان بۆ قوتابیانی قۆناغی چواری ئەمساڵ ڕوونکرایەوە تاوەکو قوتابیان ⁄ ڕاھێنەران بەباشترین شێوە پەیڕەوی بکات و بۆ ئەم بابەتە ئامادە بکرێن
جێگای ئاماژەیە بڕیارە لە 15-10-2022 قوتابیانی قۆناغی چوارەم لە قوتابخانە بنەڕەتیەکان و ئامادەییەکان دەستیان کرد بە پڕۆسەی ڕاھێنان بکەن

دووەم: ڕیزلێنان بۆ مامۆستایانی خانەنشين بوو
ڕۆژی سێشەمەرێکەوتی25-10-2022 به ئامادەبوونی مامۆستایانى بەرێزی بەشی بایۆلۆجی مەراسیمی رێزلێنان ئەنجام درا بۆ مامۆستایانى بەرێزمان (پرۆفیسۆر دکتۆر جوهر فتاح سعید) مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی و سەرۆکی پێشووی زانكۆی سەڵاحەدین و(پرۆفیسۆر دکتۆر دارا محمد امین جاف) مامۆستا لە بەشی بایۆلۆجی و راگری پێشووتری کۆلێژی پەروەردە، بە بۆنەی خانەنشين بوونیان.
بەم بۆنەوه سەرۆک و مامۆستایانی بەشی سوپاسى ماندووبونى ئەم مامۆستا بەرێزانەیان کرد، كە خانەنشين بوونه و سالانێکی زۆر خزمەتى زانكۆی سەلاحەددينيان كردووه و سەدان قوتابیان پێگەياندووه بۆ خزمەت كردنى زانست له ووڵاتماندا.

سێ یەم: تاوتوێ نامەکانی ماستەر لە بەشی بایۆلۆجی:
١- ماستەری (بانو أنور عثمان)
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (بانو أنور عثمان) ئەنجامدرا بە سەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. نادر نانەکەلی بوو).
٢- ماستەری (جيهاد جلال الياس)
ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٦-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (جيهاد جلال الياس) ئەنجامدرا بە سەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پروفيسۆری یاریدەدەر دكتورە کەەژاڵ محمد سلیمان بوو).
٣- ماستەری (وسام البير نوح)
ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٧-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (وسام البير نوح) ئەنجامدرا بە سەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پروفيسور دكتوره خديجه خليل مصطفى بوو).

٤- ماستەری (حليمه محمد صابر)
ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٨-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (حليمه محمد صابر) ئەنجامدرا بە سەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پرۆفیسۆر د. پيمان اكرم حمه سعيد بوو).

٥- ماستەری (کیوان جبرائیل جیجو)
ڕۆژی چوار شەممە رێکەوتی ١٩-١٠-٢٠٢٢ تاوتوێ نامەی ماستەری قوتابی (کیوان جبرائیل جیجو) ئەنجامدرا بەسەرکەوتووی، شایەنی باسە ئەم ماستەرە بە سەرپەرشتی پروفيسور (دكتوره سوسن محمد سورجی) بوو.

چوارەم: سميناريك به ناونيشانى (ناساندنى كوليژ و وانەكان و مامۆستایانى به قوتابیانی قوناغى يەكەم )
دوو شەممه رێكەوتى 31-10-2022كاتژمير 9:30 بەيانى بەرێز (ماموستا يونس صالح مصطفى) بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەش و مامۆستایانی پۆلی یەک هه لسا به ئەنجامدانی سیميناريك به ناونیشانی (ناساندنى كوليژ و وانه كان و مامۆستایانى به قوتابیانی قوناغى يەكەم) بۆ قوتابيانى پولى يەكەمى بەشى بايولوجى.

پێنجەم: سميناريك به ناونيشانى (ناساندنی كوليژ و وانه كان و مامۆستایانى به قوتابیانی قوناغى يەكەم )

دوو شه مه رێكه وتى 31-10-2022كاتژمير 9 به يانى بەرێز راهێنه رى گەشه پێدانى مرۆيى وياريدەدەرى بايولوجى بەرێز (مامۆستا يوسف عمر) هه لسا به ئەنجامدانى سميناريك به ناونيشانى ( زانكۆ دەروازەيەك بۆ گۆرانكارى ) بۆ قوتابيانى پولى يەكەمى به شى بايولوجى .
بەم بۆنەیەوە سەرۆکی بەشی سوپاسی (ماموستا يوسف)ی کرد و هیوای خواست نمونه يان هه ر زۆر بيت بۆ خزمه ت كردنى زانست له كوردستان دا .

Leave a comment

rtp lakutoto prediksi lakutoto situs toto situs toto situs togel slot gacor toto togel 4d lakutoto laku toto laku toto laku toto laku toto slot gacor lakutoto lakutoto lakutoto lakutoto situs toto lakutoto agen togel terpercaya situs togel slot gacor toto macau toto togel situs toto situs toto lakutoto situs togel slot gacor bandar togel lakutoto lakutoto situs togel toto slot situs toto situs toto lakutoto lakutoto lakutoto situs toto togel 4d lakutoto situs toto laku toto lakutoto lakutoto toto slot lakutoto toto togel lakutoto situs toto agen togel lakutoto situs toto lakutoto slot gacor toto slot lakutoto bandar togel situs toto lakutoto lakutoto situs toto situs toto situs toto toto togel situs toto dapurtoto dapurtoto dapurtoto dapurtoto dapurtoto situs toto bandar togel situs toto situs toto toto macau toto togel situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto dapurtoto toto togel toto slot toto slot bandar togel situs toto bo togel situs toto toto togel situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto situs toto