چاڵاکییەکانی بەشی بایلۆجی لە مانگی شوبات March 1, 2022 Category: Biology Leave a comment چۆنیەتی پێشکەش کردن بۆ گرانتی ئایدیا ڕۆژی شەممە ڕیکەوتی 5/2/2022 (د. سەروەر نوزاد جعفر) سیمنارێکی ئۆنڵاین بە ناونیشانی (چۆنیەتی پێشکەش کردن بۆ گرانتی ئایدیا) پێشکەش کرد بۆ قوتابیانی بەشی بایۆلۆجی بە شێوەی ئۆنڵاین، کە تێیدا ڕوونی کردەوە کە گرانتی توێژینەوە چیە و چۆنیەتی پێشکەش کردنی بیرۆکە توێژینەوەکە، پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت بە گرانت هەروەها ئەپلۆد کردنی لە وێبساتی زانکۆ، دواتر وەڵامی پرسیارەکانی قوتابیانی داوە سەبارەت بە پێشکەش کردن وە هەروەها چ جۆرە بیرۆکەیەک شایەنی پێشکەش کردنە. _______________ سەردانی قوتابی بایۆلۆجی بۆ پرۆسەی بینین و ڕاهێنان ئامادەکردنی مامۆستای لێھاتوو پڕۆسەیەکی ھەمە لایەنەو کارێکی ئاسان نیە و دەبێت گرنگی بەھەموو لایەنەکانی بدرێت، بۆ ئەوەی ئەو کەسەی ئامادە دەکرێت بۆ پیشەی مامۆستایەتی توانای تەواوی ھەبێت لەکاتی وانە وتنەوەکە کەم و کورتی زۆری نەبێت ،یەکێک لەو لایەنانەی کە پێویستە لەکاتی ئامادەکردنی قوتابی بۆ پیشەی مامۆستایی گرنگی تەواوی پێدەدەرێت بینین ە ، ئەم پڕۆسەیە بریتیە لەوەی کە ھەفتانە ڕۆژێک قوتابیان سەردانی یەکێک لە قوتابخانەکان دەکەن بەسەرپەشتی مامۆستای بابەت و دەچنە ناو پۆل و لە نزیکەوە سەرنجی ئەو مامۆستایە دەدەن کە وانەکە دەڵێتەوە ، دوای تەواو بوونی وانەکە لە ڕێگای فۆرم و پێوەرێکی تایبەتەوە ھەڵسەنگاندنێکی زانستی بۆ وانەوتنەوەی ئەو مامۆستایە بەڕێزە دەکەن ، بۆئەوەی بزانن تا چ ڕادەیەک سەرکەوتوو بووە لە وانەوتنەوەکەی دا لە نزیکەوە ئاشنا بن بە شێوازی وانەوتنەوەکەی و کۆنتڕۆڵکردنی پۆل و بەکارھێنانی زمانی جەستە و پەیوەندی کۆمەڵایەتی نێوان مامۆستا و قوتابیان و شێوازی ھەڵسەنگاندنی قوتابیان لەلایەن مامۆستاوە وەھەروەھا دیاریکردنی خاڵی بەھێزو لاوازەکانی مامۆستای وانەبێژ ، کە ئەمەش بۆ قوتابیان چەند سوودێکی ھەیە : 1. کاتێک کە بوون بە مامۆستا خاڵە بەھێزەکانی وەربگرن و ئەوانیش بەو شێوەیە وانە بڵێنەوە و مامەڵەیەکی زانستی و پەروەردەیانە لەگەڵ قوتابیان بکەن .2. لە لایەکی تریشەوە لە خاڵە لاوازەکانی ئەو مامۆستایە دوور بکەونەوە و نەکەونە ھەمان ھەڵەوە.3. ھەروەھا بینین دەبێتە دەروازەیەکی گرنگ بۆ پڕۆسەیەکی گرنگتر ئەویش (ڕاھێنان – تطبيق) ی قوتابیەکانە بۆ پیشەی مامۆستایەتی . بۆیە ھەر ئەمڕۆ ڕێکەوتی (2022/2/17) ڕۆژی پێنج شەممە بەمەبەستی پڕاکتیزەکردنی بابەتی بینین قوتابیانی قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆلۆجی بەسەرپەرشتی (م.شيماء محمد) سەردانی ھەردوو قوتابخانەی (ئامادەیی ژیاری ناحکومی) و (ناوەندی گەردوونی بنەڕەتی) یان کرد ، پاش خستەڕووی تێبینی و گفتوگۆیەکی زانستی کۆتایی بە یەکەم ڕۆژی بینین ھێنرا ._______________ سیمیناری چەسپاندنی توێژینەوە ڕۆژی یەکشەمە ڕیکەوتی 27/2/2022 بە ئامادەبوونی سەرۆکی بەشی بایۆلۆجی و ژمارەیەک لە مامۆستایان، سیمنیاری چەسپاندنی توێژینەوەکانی بەشی بایۆلۆجی بە ڕێوەچوو،کە تێیدا مامۆستایان توێژینەوەکانیان تۆمار کرد بە پێشکەشکردنی پوختەیەک لە توێژینەوەکانیان و گفتوگۆ کرا لە نێوان مامۆستایانی ئامادەبوو بۆ باشترکردنی توێژینەوەکان ._______________ گەشتی زانستی قوتابیانی بەشی بایۆلۆجی بۆ بانکی خوێن .ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی 28/2/2022 مامۆستایان (پ.ی.د. سامان محسن عبدالکریم) و (د.سەروەر نوزاد جعفر) گەشتێکی زانستیان بۆ قوتابیانی پۆلی سێ یەم ئەنجام دا بۆ سەنتەری بانکی خوێن/هەولێر …بەمەبەستی زیاتر ئاشنا کردنی قوتابیان بە پرۆسەی چۆنیەتی خوێن وەرگرتن و ئەو پشکنینانەی کە ئەنجامدەدرێت بەر لەوەرگرتنی خوێن و دوای وەرگرتن، هەروەها چۆنیەتی هەڵگرتنی و لێکجیاکردنەوەی پێکهاتەکانی خوێن.