رۆژی سێ شەممە بەرواری 2021/11/30 سمینارێک لەلایەن بەڕێز د. دلێر دڵشاد غفور سەرۆکی بەشی کیمیا پێشکەش کرا لە هۆڵی ژمارە ٦ کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ژێر ناونیشانی ڕێنمایی نوێ و خۆ ئامادەکردن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی وەرزی یەکەم.
بەڕێزیان بە ووردی باسی کات و چۆنیەتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی کرد و لە میانی سیمینارەکە باسی چۆنیەتی و بەرواری ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی سەرەتایی پڕۆژەکانی توێژینەوەی قۆناغی کۆتایشی کرد. لەکۆتایی سیمینارەکە وەڵامی پرسیاری مامۆستایانی دایەوە.