لێژنەى تەندروستى بەشى زمانى ئینگلیزى کۆبوونەوەیەکى ئەنجمادا لە رۆژى دووشەممە لە بەروارى ١/١١/٢٠٢١ لە بەشى زمانى ئینگلیزى بۆ تاوتوێکردنى گرتنەبەرى ڕێکارى تایبەت بە بڵاوکردنەوەى هۆشیارى و خۆپارێزى لە پەتاى کۆرۆنا. دواى گۆرینەوەى راوبۆچوونەکان و وەرگرتنى پێشنیارەکانى مامۆستایان ئەم خاڵانەى خوارەوە پێشنیار کران.
-
هۆشیارکردنەوەى قوتابیان و مامۆستایان و هاندانیان بۆ بەستنى ماسک لە ناو هۆڵەکانى خوێندن و لە دەرەوە.
-
دابینکردنى پێداویستیەکانى تعقیمات و ماسک لە ڕێگەى ڕاگرایەتى کۆلێژەوە بۆ سەرجەم هۆڵەکانى خوێندن و سەرۆکایەتى بەش و ژوورى تایبەتى مامۆستایان.
-
کەمکردنەوەى قەرەبالغى لە هۆڵەکانى خوێندن.
-
هاندانى مامۆستایان بۆ وەرگرتنى ڤاکسین وەک ڕێکارێکى خۆپارێزى گرنگ.