دابەش کردنی خەڵات بەسەر براوەکانی تێنسی سەرمێز لەسەر ئاستی زانکۆ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێز راگری کۆلێژی پەروەردە پ.ی.د،سعید عمر ابراهیم لە نووسینگەی تایبەتی خۆی بە ئامادەبوونی یاریدەدەری راگر بەڕێز د.سمیر جودت بلال و سەرۆکی بەشی ماتماتیک بەڕێز د، رەشاد خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەمی خولی تێنسی سەرمێزی ئافرەتان لەسەر ئاستی زانکۆی سەڵاحەددین بەسەر قوتابیانی براوەی خولەکە دابەش کرا.