2nd Academic Research Stratagems Workshop (ARSW-SUE)

ئه‌نجامدانى وۆركشۆپى
2nd Academic Research Stratagems Workshop (ARSW-SUE)
له‌ رۆژانى دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 21-22/01/2020 و له‌ هۆڵى ژماره‌ 8ى به‌شى فيزيك, دووه‌م وۆركشۆپى (ستراتيژيه‌تى لێكۆڵينه‌وه‌ى ئه‌كاديمى) پێشكه‌شكرا له‌لايه‌ن به‌رێزان پ.ى.د.اسعد حميد إسماعيل, م.سه‌روه‌ت اكرام محمد قصاب و د.قاسم فوزى احمد.
بابه‌تى رۆژى يه‌كه‌مى په‌يوه‌ندى هه‌بوو به‌ چۆنيه‌تى ئه‌نجامدانى توێژينه‌وه‌ى ئاستبه‌رز و گه‌ران به‌دواى گۆڤارى باوه‌رپێكراوى جيهانى و كردنه‌وه‌ى ئه‌كاونتى (ORCiD) جيهانى و پێشكه‌شكرا له‌لايه‌ن به‌رێزان پ.ى.د.اسعد حميد إسماعيل و د.قاسم فوزى احمد..
بابه‌تى رۆژى دووه‌مى وۆركشۆپه‌كه‌ په‌يوه‌ندى هه‌بوو به‌ چۆنيه‌تى به‌كارهێنانى به‌رنامه‌ى (EndNote) له‌ناوى توێژينه‌وه‌ى زانستى و گۆرينى ستايلى سه‌رچاوه‌كان و پێشكه‌شكرا له‌لايه‌ن به‌رێز م.سه‌روه‌ت اكرام محمد قصاب.
ژماره‌ى به‌شداربوان زياتر له‌ 50 به‌رێزى ئه‌كاديمى بوون له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين.
به‌شداربووان زۆر سووديان بينى له‌ وۆركشۆپه‌كه‌‌ و له ‌كۆتادا‌ بروانامه‌ى به‌شداريكردن به‌خشرايه‌ به‌شداربوان, پێشكه‌شكاران و لێژنه‌ى رێكخستنى وۆركشۆپه‌كه‌.

Leave a comment