نمایش و هه ڵسەنگاندنی پۆستەرەکان لەبەشی زمانی کوردی و پێشانگای شێوەکاری
لەچوارچێوەی چالاکیە بەردەوامەکانی بەشی زمانی کوردی، و لەژێر چاودێری بەڕێز ڕاگری کۆلێژی پەروەردە (پ.ی.د.سعید عمر ابراهیم)، و بەئامادەبوونی بەرێزان (پ.ی.د. عبدالستار صالح ) بەرپرسی کاروباری زانستی و خوێندنی باڵای کۆلیژەکەمان و سەرۆکی بەشی زمانی کوردی د.گۆران سۆران، و کۆمەلێک لە مامۆستاو قوتابیانی بەشی زمانی کوردی، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ قوتابی دەست ڕەنگین (ساوێن سالم) بەڕێوەچوو، و ھەروەھا نمایش وهەڵسە نگاندن بۆ پۆستەرەکانی قوتابیانی پۆلی یەك بۆبابەتی کارامەییە ئەکادیمیەکان، و پۆستەری توێژینەوەی قوتابیانی قۆناغی چوارەم ئەنجام درا. ئەندامانی لێژنەی هەڵسەنگاندنی پۆستەرەکانی بەشی زمانی کوردی بریتی بوون لە: د.گۆران سۆران. م.سامان احمد. م.ی.سەرکەوت سعدی.
بەھیوای سەرکەوتن بۆ گشت قوتابیانمان
**********************************
زمان و جیهانبینى نەتەوەیی
سمینارێک بوو لەبەشی زمانی کوردی کە لەلایەن بەڕێز ( پ.د.قەیس کاکل) لە ڕۆژی چوار شەممە ٦/٤/٢٠٢٢ ئەنجامدرا، سمینارەکە لە بارەى پەیوەندى نێوان زمان و بیر بوو. سەرەتا ئەو بۆچوونانە خرایە ڕوو کە لە نێوان زمان و بیردا هەیە. دواتریش لە ژێر رۆشنایی بۆچوونى دەرونناسان پەیوەندى نیوان زمانى کوردى و بیرکردنەوە و جیهان بینى خرایە ڕوو .
کە چۆن زمان, بیرکردنەوەى نەتەوە دادەرێژێ، یان بە پێچەوانەوە زمان دەبێتە نەخشەیەک بۆ ئەوەى بە هۆى زمانەوە لە بیرکردنەوەى کورد تێبگەین. روونکردنەوەى زیاتر کۆمەڵێ نموونە لە زمانى کوردیدا هێنرایەوە، پاشان بە سەرنج و پرسیاری مامۆستایانی ئامادەبوو سمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.





