لە درێژەی کارو چالاکیەکانی بەشی فیزیک و له شهوى يهك شهممه بهروارى 02/01/2022 و به ئۆنڵاين, لێژنەی سیمیناری بەشی فیزیک سیمینارى هەفتانە ئەنجامدا. بەڕێز بەڕێز (م.ى. راز ولى علي) سیمینارێکی پێشکەش کرد بە ناونیشانی
(Flipped classroom)
. ئامادەبوان بە شێوەی ئۆنلاین بەژدار بوون بە پرسیارەکانیان بابەتی سیمینارەکەیان دەولەمەند تر کرد. شایەنی باسە ژمارهى بهشداربووان به ئۆنڵاين زياتربوو له 85 كهس.
بابهتى سيمينارهكه پهيوهندار بوو به ریگای
(Flipped classroom)
ریگایەكە كە مامۆستا بەكاری دەهینیت بۆ وتنەوەی وانەكانی خوی بەشیوەیەك كە قوتابی لەمالەوە دەتوانیت ئاشنا بیت بە ناوەرۆكی بابتەكەی بەشیوەیەكی
(online)
كاتیك دیتە ناو پۆل بە شیوەی پراكتیكی وانەكەی لەگەل مامۆستای جێبەجی دەكات
(جۆریكە لە جۆرەكانی blended learning) .
ئەم ریگایە یەكیكە لە ریگا سەركەوتوەكان كە ولاتە پیشكەوتوەكان لە پرۆسەی فیربوون و فیركردن بەكاری دەهینن چونكە زۆر سودی هەیە بۆ مامۆستاو قوتابی، كە جەخت دەكاتە سەر رولی قوتابی لە پرۆسەی فیربوون هەروەها دابین كردنی ژینگەیەكی گونجاو بۆ پرۆسەكە.