بەردەوامی پرۆسەی وەرگرتنی قوتابیان

لەمیانەی بەسەرکردنەوەکانی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د. سەعید عمر ابراھیم) ئەمرۆ چوار شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/١٠/١٦ شوێنەکانی ڕایکردنی مامەڵەی قوتابیان (تۆمار- ھۆڵی عبداللە حداد – ژووری قوتابیان) ی بەسەر کردەوە، بۆ لە نزیکەوە ئاگادار بوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی مامەڵەی قوتابیانی تازە وەرگیراو لە کۆلێژەکەمان، بەرێز ڕاگری کۆلێژ لەنزیکەوە گوێی لە داواکاری و تێبینی و پرسیارەکانی کەس و کاری قوتابیان گرت و بەڵێنی ھەماھەنگی و کارئاسانی پێدان، و دووپاتی کردەوە کە ھاوکاری و خزمەتی پێویست و گونجاو پێشکەش بە قوتابیانی وەرگیراو بکەن لە مامەڵەکانیان بەپێی یاساو رێنماییەکان .
ھیوای داھاتوویەکی پڕشنگدار بۆ قوتابیانمان دەخوازین.
ڕاگرایەتی کۆلێژی پەروەردە

Leave a comment