سەنتەرى لەندن بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکارى ئەکادیمیستێکى کورد بۆ پۆستى سکرتێرى گشتى کۆنفراسێک هەڵدەبژێرێت.

فێرکردن لە نیشتمانى عەرەبى چالێنچى ئێستا و داهاتووى گەش – قودس

لەژێر ناوى ( فێرکردن لە نیشتمانى عەرەبى چالێنچى ئێستا و داهاتووى گەش – قودس ) سەنتەرى لەندەن بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکارى بەهاوبەشى قوتابخانەى الفجر ى نوێ لە قودس ..کۆنفراسى نێو دەوڵەتى ١٠ یەمینى سەنتەرى لەندەن  و ٧ مینى الفجر… بە سەکۆى– زووم – لە رۆژانى ٢٧و ٢٨ ى – ٢٠٢٠ ڕێکدەخەن ..

ئەوەى شایەنى باسه ئەم کۆنفراسه چەندین تەوەرى گرنگ لەخۆ دەگرێ ، هەروەک چەندین لایەنى فەرمى و زانکۆى جیهانى و عەرەبى و عیراقى تیایدا بەشدارن.

لەسەر ئاستى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بە گشتى و زانکۆى سەلاحەددین – هەولێر بە تایبەتى   ڕاگرى کۆلیژى پەروەردە لە زانکۆى سەلاحەددین – هەولێر بەڕێز ( پ . ى . د سعید عومەر ئیبراهیم ) وەک نوێنەرى ( سکرتێرى گشتى کۆنفراس ) دەست نیشان کراوە .

ئەمەش بۆ یەکەمجارە کۆنفراسێکى وولاتانى عەڕەبى و سەنتەرێکى بەناوبانگى وەک ( سەنتەرى لەندن بۆ توێژینەوە و ڕاوێژکارى ) ئەکادیمیستێکى کورد بۆ پۆستى سکرتێرى گشتى کۆنفراسێکى هەڵبژێرێت کە بڕیار وابوو لە وڵاتى فەلەستین ئەنجام بدرێت، بەڵام لەبار بارودۆخى تایبەت بە بلابوونەوەى ڤایرۆسى کۆڤید ١٩  بە سەکۆى زووم ئەنجام دەدرێ.

جێگەى بایەخه بەڕێز ( پ . ى .د سعید عومەر ئیبراهیم ) ..هەماهەنگ کارێکی بەهێزى نێوان کۆلیژى پەروەردە و سەنتەرەکانى توێژینەوەى زانستى و پەروەردەیی بووە لەمانەش سەنتەرى لەندن کە دوا کارى هاوبەشییان لە مانگى کانونى یەکەمى ٢٠٢٠ بوو بە بەستنى کۆنفراسى (  ICEPS 2020  ) کە یەکەمین کۆنفراسى نێو دەوڵەتى پەروەردە و دەروونزانى بوو بە هاوبەشى زانکۆى سەلاحەددین – هەولێر و سەنتەرى توێژینەوە و راوێژکارى  لەندن .

Leave a comment