پێشانگاى پۆسته‌رى زانستى كاره‌با

له‌ ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ به‌روارى 24/12/2019 ، به‌ سه‌رپه‌رشتنى پ.ى.د.ادريس طاهر هه‌ركى، قوتابيانى قۆناغى يه‌كه‌مى به‌شى فيزيك هه‌ڵسان به‌ ئه‌نجامدانى پێشانگايه‌كى پۆسته‌رى زانستى كاره‌با، شانبه‌شانى ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌ى زانستى كاره‌با به‌ شێوه‌ى كۆمه‌ڵ به‌مه‌به‌ستى زياتر تێگه‌يشتنى بابه‌تى كاره‌بای قۆناغى يه‌ك.
لێژنه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنى پۆسته‌ر و تاقيكردنه‌وه‌كان پێكهاتبوو له‌ د.قاسم فوزى احمد و د.عماد عمر بدرالدين كه‌ له‌لايه‌ن سه‌رۆكايه‌تى به‌شى فيزيك ده‌ستنيشان كران بۆ ئه‌م ئه‌ركه‌.
قوتابيان  سوودي زۆریان وه‌رگرت له‌رووی زانستی له‌  پۆسته‌ر و پێشبڕێكه‌ و بوویه‌ هۆی خۆشحاڵبوونیان به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌ شێوه‌ی گروپ كاره‌نیان ئه‌نجامدابوو.

Leave a comment