ڕاهێنان له‌سه‌ر ئامێرى زانستى


ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 20/11/2019 و له‌ تاقيگه‌ى ئه‌ليكترۆنيكس.. به‌ سه‌رپه‌رشتى پ.ى.د.موفق جليل احمد, سيمينارێك ئه‌نجام درا به‌ هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ستافى تاقيگه‌ كه‌پێكهاتوون له‌ (پ.ى.د.اسعد حميد إسماعيل و د.رشاد حسن محمود و م.ئه‌ڤين مغديد حمدامين) بۆ قوتابيانى قۆناغى سێ يه‌مى فيزيك.
سيميناره‌كه‌ په‌يوه‌نديدار بوو به‌ چه‌ند ئامێرێكى پێوانه‌كردنى ئه‌ليكترۆنى پێشكه‌وتوو كه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ راپه‌راندنى تاقيگه‌ى ئه‌ليكترۆنيكس بۆيه‌ له‌میانه‌ی سمیناره‌كه‌  قوتابيان راهێنانيان پێ كرا بۆ ئه‌وه‌ى به‌ شێوه‌يه‌كى زانستى مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئامێره‌كان بكه‌ن و ئاشنا بن به‌ تواناى هه‌ر ئامێرێك.

Leave a comment