کۆبوونەوەى لێژنەى تەندروستى بەشى زمانى ئینگلیزى لەگەل مامۆستایانى بەش

 

 

لێژنەى تەندروستى بەشى زمانى ئینگلیزى کۆبوونەوەیەکى ئەنجمادا لە رۆژى دووشەممە لە بەروارى ١/١١/٢٠٢١ لە بەشى زمانى ئینگلیزى بۆ تاوتوێکردنى گرتنەبەرى ڕێکارى تایبەت بە بڵاوکردنەوەى هۆشیارى و  خۆپارێزى لە پەتاى کۆرۆنا.  دواى گۆرینەوەى راوبۆچوونەکان و وەرگرتنى پێشنیارەکانى مامۆستایان ئەم خاڵانەى خوارەوە پێشنیار کران.

  • هۆشیارکردنەوەى قوتابیان و مامۆستایان و هاندانیان بۆ بەستنى ماسک لە ناو هۆڵەکانى خوێندن و لە دەرەوە.

  • دابینکردنى پێداویستیەکانى تعقیمات و ماسک لە ڕێگەى ڕاگرایەتى کۆلێژەوە بۆ سەرجەم هۆڵەکانى خوێندن و سەرۆکایەتى بەش و ژوورى تایبەتى مامۆستایان.

  • کەمکردنەوەى قەرەبالغى لە هۆڵەکانى خوێندن.

  • هاندانى مامۆستایان بۆ وەرگرتنى ڤاکسین وەک ڕێکارێکى خۆپارێزى گرنگ.

Leave a comment