ده‌ستكه‌وتی زانستی

لە چوارچێوەی زنجیرە چاڵاکییە ئەکادیمییەکانی كۆلێری په‌روه‌رده‌- مه‌خموور  ئیمرۆ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی 25-9-2022 له‌ كه‌شێكی زانستی به‌یانیدا له‌ هۆڵی (م. محمد صاحب)ی كۆلیژی زانسته‌ ئیسلامییە‌كان تاوتوێی دكتۆرا نامه‌ی به‌ڕێز مامۆستا(سامان علی محمد ماملێسی) كه‌ مامۆستایه‌ له‌ به‌شی عه‌ره‌بی كۆلێژه‌كه‌مان ئه‌نجامدرا له‌ ژێر ناونیشانی: (الدعم الصحي في العملیة التربویة بین الفكر الإسلامي والغربي – دراسة مقارنة -).
جیگای ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێز (پ.د. چه‌تۆ حمدامین سمایل) راگری كۆلێژه‌كه‌مان له‌ گفتوگۆی دكتۆرانامه‌ی ناوبراو وه‌ك ئه‌ندام وسه‌رپه‌رشتیار به‌شدار بوو، شایانی باسه‌ دوای گفتو گۆیەکی تێروتەسەل لێژنه‌ بڕیاری بەخشینی بڕوانامەی دکتۆرای بە بەڕێزیان بەخشی .
ئێمه‌ش وه‌ك راگرایه‌تی كۆلێژی په‌ره‌وه‌ده‌-مه‌خموور پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی به‌ڕێز دکتۆر (سامان علی محمد ماملێسی) ده‌كه‌ین و هیوای سه‌ركه‌وتنی زیاتری بۆ گەل و نیشتمان وزانست وكۆلێژه‌كه‌مان له‌ یه‌زدانی مه‌زن ده‌خوازین.

راگه‌یاندنی راگرایه‌تی كۆلێژی په‌ره‌وه‌ده‌-مه‌خموور


Posted

in

by

Tags:

Comments

اترك تعليقاً

لن يتم نشر عنوان بريدك الإلكتروني. الحقول الإلزامية مشار إليها بـ *