دەربارەی بەشی زمانی کوردی

دەربارەی بەشی زمانی کوردی:

بەشی زمانی کوردی لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٢-٢٠١٣) وەک بەشێک لە کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری مەخموور دامەزرا بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی ئەو دەڤەرە لە بواری زانستی و ڕۆشنبیریدا، دواتریش بوو بە بناغەیەک بۆ دامەزراندنی کۆلێژی پەروەردەی مەخموور لە ساڵی خوێندنی (٢٠١٤-٢٠١٥).

لە کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠١٥-٢٠١٦) بەشی زمانی کوردی توانی یەکەم خولی دەرچووی خۆی پێشکەش بە کۆمەڵگا بکا.