کۆلێژەکەمان بە سانازییەوە بە پێویستی دەزانێت سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاراستەی قوتابیان (کۆسار سلام) بە هاوکاری (اسماء قادر) له بهشی (زمانی عەربی) قوناغی یهكهم بکات کە لەسەر ئەرکی خۆیان هەڵسان بە دروستکردن و خاوێنکردنەوە و لێدانی ئەم دروشمانە بۆ پەیژەکانی کۆلێژەکەمان، کە وێڕای گوزارشتێکی جوان، سیمایەکی سارستانی جوانیش پیشان دەدات و هانی قوتابیان دەدات چۆن هەموو کاتەکانیان بکەنە دەرفەتی پێگەیشتنی زیاترو هەڵستانەوەی نوێتر.
سەرکەوتوو بن بەردەوام بوونتان لەم جۆرە کارانە سوود بە خۆتان و دەوروبەرتان دەگەیەنن نموونەتان زۆر بێت.
اترك تعليقاً