ئەمڕۆ ٣-٧-٢٠٢٢بەرێزان راگری کۆلێژ و یاریدەدەر و سەرۆک بەشەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو خزمەتەی شەهیدانی زانست (پ.د. کاوان اسماعیل، پ.ی.د ئیدریس حەمەخان) پێشکەشی زانکۆ و پڕۆسەی خوێندن و ئەکادیمیای کوردییان کردووە، لە هەمان کاتیش وەک ئیدانەکردنی ئەو کارەساتە دڵتەزێنەی ڕووبەڕووی زانکۆ و ئەکادیمیا بوویەوە، کە شەهیدبوونی ئەو دکتۆرە بەڕێزانەی لێ کەوتەوە، كۆلێژی پەروەردەی مەخمور بۆ ماوەی ١٥ خولەک لە بەردەم کۆلێژ وەستان.
رۆحیان شادبێت و جێگەیان بەھەشت بێت.
راگەیاندنی کۆلێژی پەروەدەی مەخموور
اترك تعليقاً