به درووشمی پاكی بۆ هه‌مووان رۆژی پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی 21-10-2021 له ژێر ڕێنمایی بەڕێز ڕاگری کۆلێژ (پ.د.چەتۆ حمدامین سمایل) وبه چاودێری به‌ڕیز (م.ی شاهین حمدامین صادق) یاریده‌ده‌ری راگر وسه‌رۆك به‌شی كوردی به‌ڕێز (پ.ی. فرهاد عزیز) وبه‌شێك له مامۆستایانی كۆڵیژ وبه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی قوتابیانی كۆلێژ وه‌ك شانه‌ی هه‌نگ هه‌ڵسان به پاك كردنه‌وه‌ی ماڵی دووه‌می خۆیان .
شایه‌نی باسه ئامانج له‌م پاك كردنه‌وه‌یه پاك ڕاگرتنی باڵاخانه وگشت هۆبه‌كانی كارگیرو هۆله‌كانی خوێندنه وچاندنی كاری خۆبه‌خشیه له نێوان قوتابیان وهه‌ست كردن به به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی ژینگه‌ی كۆلێژ له رووی پاك و خاوینی كه ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ی رووی شارستانیه‌تی ئه‌كادیمی وپه‌روه‌رده‌یی به دیار ده‌خات له نیو كۆمه‌ڵگادا.
له لایان خۆیان به‌ڕیز (م.ی شاهین حمدامین صادق) یاریده‌دری ڕاگر دووپاتی كرده‌وو ئه‌م هه‌ڵمه‌ته ساڵانه چه‌ند جار دووباره ده‌بێته‌وه له كۆلێژ كه هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی كۆلێژ.
اترك تعليقاً