كورته‌یه‌ك ده‌رباره‌ى كۆلێژى په‌روه‌رده/ شه‌قڵاوه
(College of Education/Shaqlawa)
کۆلێژی پەروەردە/ شەقڵاوە وەك ناوەندێكی ئەكادیمی و زانستی بە ئامانجی گەشەدان بە بوار‌و كایە جۆراو جۆرەكانلە رووی توانا مرۆییەكان و بەرزكردنەوەی بەها و رۆشنبیركردنی نەوەی نوێی گەلەكەمان بە چەكی زانستی سەردەم هەمیشە پێشەنگ بووە، هەروەها لەرووی ئەنجامدانی سیمینار‌و چالاكیە جۆراو جۆرەكان لە بوارە جۆراو جۆرەكان بۆ پێش خستنی قوتابیانمان لە كۆلیژەكەماندا لە ئاستێكی باش و پێویستدا بووە.كۆلیژەكەمان لە سالانی خوێندنی (2012-2013) وەك بەشێك لە كۆلیژی پەروەردەی هەولێر كرابوویەوە بەڵام دوا جار بەهۆی بەورەو پێش چوون ودەستەبەر بوونی مەرج وپێوەرەكانی كۆلێژ لە رێكەوتی(24/11/2014)بە فەرمانی وەزاری ژمارە (1375 لە 24/11/2014) وە فەرمانی زانكۆیی (4 ن/1943 لە 25/11/2014) بریاری بوونی بە كۆلێژێكی سەربەخۆ بۆ دەرچوو، وەك كۆلێژێكی سەربەخۆی سەر بە زانكۆی سەلاحەددین چالاكیەكانی خۆی خستە گەڕ.
لەئێستادا كۆلێژەكەمان پێك دێت لە پێنج بەش كە هەریەكە لە بەشەكانی (بایۆلۆجی ، فیزیك، زمانی كوردی، زمانی عەرەبی، پەروەردەی وەرزشی)لە خۆ دەگرێت، خولی دەرچوانی خۆی خستۆتە خزمەتی كۆمەڵگەی كوردی لە ساڵی(2015-2016) و(2016-2017) ئێستا بەردەوامین لە خزمەتی كۆمەڵگەكەمان بۆ دەرچواندنی خولێكی تازەی قوتابیانمان بۆ ساڵی خوێندنی (201٧-201٨) بە چەكی تازەی زانستی سەردەم و كە ژمارەی قوتابیانمان لە هەرچوار بەشەكەدا كە لە كۆتاییەكانی خوێندنن (١٧٢) قوتابین.
هەروەها کۆلیژەکەمان بەشدارییەکی کارای هەبووە لە ئەنجامدانی بۆنە نەتەوەیی و کەلتوورییەکانی پەیوەست بە گەلی کوردستان و ساڵانە لە هەردوو وەرزی خوێندندا چەندین چاڵاکی جۆراوجۆری زانستی و ڕۆشنبیری بۆ سەرجەم بوار‌و کایەکانی جۆراوجۆری ژیانی کۆمەڵگی کوردی پێشکەش دەکات.
رێنماییه‌كانى رێككارى قوتابی
مادده‌ى یه‌كه‌م:
له‌سه‌ر هه‌موو قوتابیه‌ك پێویسته پاپه‌ند بێت به‌و رێنماییانه‌ى خواره‌وه .
1- پابوندبوون به یاسا‌و رێسا و فه‌رمان و رێنماییه‌كانى ده‌رچوو له‌لایه‌ن زانكۆوه (ده‌سته)
2- نابێت هه‌یبه‌تى زانكۆ (ده‌سته) ناشرین بكات به گوفتار یان ره‌فتار له ناوه‌وه‌ى زانكۆ (ده‌سته) یان له ده‌ره‌وه‌ى.
3- دوور كه‌وتنه‌وه‌ى له هه‌موو ئه‌و ره‌فتارانه‌ى كه له‌گه‌ڵ ره‌فتارى زانكۆ (ده‌سته) ناگونجێت له‌گه‌لأ پابه‌ندبوونى ته‌واو و رێزگرتنى ده‌سته‌ى خوێندن و فه‌رمانبه‌ران و په‌یوه‌ندییه‌كان و هاریكارى له نێوان قوتابیه‌كاندا.
4- تێكنه‌دانى سیسته‌م و دڵنیایى ئاسایى و ئارامى له زانكۆ و ده‌سته یان كۆلێژ و په‌یمانگا.
5- پارێزگاریكردن و پاراستنى پێویستیه‌كانى خوێندن و پێداویستى كه‌ل و په‌له‌كانى زانكۆ و ده‌سته یان كۆلێژ و په‌یمانگا.
6- نه‌شێواندنى بارودۆخی خوێندن.
7- رێزگرتن له بیر و باوه‌ڕه ئاینییه‌كان و یه‌كێتى نیشتیمانى و هه‌سته نیشتیمان په‌روه‌رییه‌كان و ده‌ست كارى نه‌كردنییان به خراپه.
مادده‌ى دووه‌م:
قوتابی سزا ده‌درێت به ووریاكردنه‌وه (تنبیه) ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رپێچییه‌ى خواره‌وه‌ى ئه‌نجامدا
تێكدان و خراپكردنى په‌یوه‌ندى نێوان قوتابیان :
مادده‌ى سێیه‌م:
قوتابی سزا ده‌درێت به ئاگاداركردنه‌وه (الأنژار)ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رپێچییه‌ى خواره‌وه‌ى ئه‌نجامدا:
1. ئه‌گه‌ر به ووریاكردنه‌وه سزا دراوه ئه‌م سزایه له‌سه‌رى هه‌ڵنه‌ستابوو و قوتابی وازى نه‌هێنا و جارێكى تر ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجام داوه و پێویست بوو دووباره به هه‌مان شێوه سزا بدرێته‌وه.
2. ئه‌گه‌ر قوتابی نیزامى ئارامى و دڵنه‌وایی له زانكۆ و ده‌سته یان كۆلێژ و په‌یمانگا تێكدا
3. ئه‌گه‌ر مافی قوتابیه‌كى پێشێڵكرد به قسه.
مادده‌ى چواره‌م:
قوتابی سزا ده‌درێت به سه‌ركۆنه‌كردن (التوبیخ) ئه‌گه‌ر یه‌ك له‌م سه‌رپێچیانه‌ى خواره‌وه‌ى ئه‌نجامدا
1- قوتابی سزا ده‌درێت به ئاگاداركردنه‌وه (الأنذار) ئه‌گه‌ر ئه‌م سه‌رپێچییه‌ى خواره‌وه‌ى ئه‌نجامدا:
ئه‌گه‌ر به ئاگاداركردنه‌وه سزا دراوه ئه‌م سزایه له‌سه‌رى هه‌ڵنه‌ستابوو و قوتابی وازى نه‌هێنا و جارێكى تر ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجام داوه و پێویست بوو دووباره به هه‌مان شێوه سزا بدرێته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر به قسه پێشیلى مافى یه‌كیك له فه‌رمانبه‌رانى زانكۆى (ده‌سته) كرد جگه له ده‌سته‌ى مامۆستایان یان قوتابیان .
مادده‌ى پێنجه‌م :
قوتابى به ده‌ركردنى كاتى (بالفصل المۆقت) له زانكۆ (ده‌سته) یان كۆلێژ (په‌یمانگه) سزاده‌درێت، بۆ ماوه‌یه‌ك كه له ساڵێك زیاتر نه‌بێت ئه‌گه‌ر هاتوو یه‌كێك له‌م سه‌رپێچیانه‌ى خواره‌وه‌ى ئه‌نجامدا:
1- ئه‌گه‌ر قوتابى سزادرا له ماوه‌ى ساڵى خوێندن به دوو سه‌ركۆنه كردن، وه ئه‌م سزایه له‌سه‌رى هه‌ڵنه‌ستابوو و قوتابی وازى نه‌هێنا و جارێكى تر ئه‌م كاره‌ى ئه‌نجام داوه و پێویست بوو دووباره به هه‌مان شێوه سزا بدرێته‌وه.
2- به‌كردار ده‌ست درێژى بكاته سه‌ر فه‌رمانبه‌رانى زانكۆ (ده‌سته)، چگه له ده‌سته‌ى مامۆستایان یان قوتابیان
3- به‌كارهێنانى توند‌و تیژى دژى قوتابیان
4- هه‌ڵگرتنى چه‌ك به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه به مۆڵه‌ت یان بێ مۆڵه‌ت له‌ناو حه‌ره‌مى زانكۆ (ده‌سته) یان كۆلێژ (په‌یمانگا).
5- دروستكردنى زه‌ره‌ر و زیانێك به ئه‌نقه‌ست یان به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌مى له پێداویستى و كه‌ل و په‌له‌كانى زانكۆ (ده‌سته).
6- تێكدان و خراپكردنى یه‌كیتى نیشتیمانى یان ده‌ستكارى كردنى بیر‌و باوه‌ره ئاینیه‌كان یان بریندار كردنى و به خراپ سه‌یر كردنى هه‌سته نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان .
7- به قسه زیاده‌رۆیى بكاته سه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانى ده‌سته‌ى فێركردن له زانكۆ (ده‌سته) یان له كۆلێژ (په‌یمانگا)، یان مامۆستا وانه‌بێژه‌كان.
8- ئه‌گه‌ر روون بۆوه وه جێگیر بوو كه مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كانى له‌ناو حه‌ره‌مى زانكۆ (ده‌سته) ده‌به‌خشێت یان جێگیر بوو كه له حاله‌تى سه‌رخۆشى ته‌واو بینرا له زانكۆ (ده‌سته) یان كۆلێژ (په‌یمانگا).
9- خراپكردنى هه‌یبه‌تى زانكۆ (ده‌سته) یان كۆلێژ (په‌یمانگا) به گوتار یان به كردار له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌دا.
10- شێواندنى رێره‌وى بارودۆخى خوێندن.
مادده‌ى شه‌شه‌م:
قوتابى به‌ده‌ركردنى كۆتایی (الفصل النهائی) له‌زانكۆ (ده‌سته) یان كۆلێژ (په‌یمانگا) سزاده‌درێت ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌م سه‌رپێچیانه‌ى خواره‌وه‌ى ئه‌نجام دا:
1- دووباره‌كردنه‌وه‌ى یه‌كێك له‌م كردارانه‌ى كه‌له‌مادده‌ى پێنجه‌م دا هاتووه.
2- كردار ده‌ست درێژى كردنه سه‌ر یه‌كێك له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فێركردن یان وانه بێژه‌كان له زانكۆ (ده‌سته) یان له كۆلێژ (په‌یمانگا).
3- كرده‌وه‌یه‌ك وا ئه‌نجام بدات كه به پێچه‌وانه‌ى ره‌وشت و به‌ها جوانه‌كان بێت.
4- ئه‌گه‌ر روون بووه وجێگیر بوو كه مادده سه‌رخۆشكه‌ره‌كانى خواردووه (له زانكۆ (ده‌سته) یان له كۆلێژ (په‌یمانگا).
مادده‌ى حه‌وته‌م:
1- سه‌پاندنى سزاى بریاردراو له مادده‌كانى دووه‌م وسێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م و شه‌شه‌م له رێنماییه‌كان له‌سه‌ر قوتابی سه‌رپێچیكه‌ر رێگر نابێت له‌سه‌ر سه‌پاندنى هه‌ر سزایه‌كى تر كه بریارى له‌سه‌ر ده‌ده‌رێت هه‌ر كاتێك قوتابیه‌كه سه‌رپێچی یاساكانى كرد.
2- ئه‌گه‌ر داوایه‌كى سزاى دژى قوتابی هاتبوو له ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ (ده‌سته). ئه‌م داوایه سه‌یر ده‌كرێت له زانكۆ (ده‌سته) به پێى رێنماییه‌كانى رێككارى، به‌ڵام دواى ته‌واو بوونى داواى سزاكه.
مادده‌ى هه‌شته‌م:
راگر له كۆلێژ (په‌یمانگا) هه‌لده‌ستێت به پێكهێنانى لیژنه‌ى رێككارى قوتابی به سه‌رۆكایه‌تى یاریده‌ده‌رى راگر یان یه‌كێك له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فێركردن كه پله‌ى زانستى كه‌متر نه‌بێت له پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر و سێ كه‌سی تر له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى فێركردن كه پله‌ى زانستى كه‌متر نه‌بێت له مامۆستا و نوێنه‌رى قوتابیان و یه‌كێك له فه‌رمانبه‌رانى كارگێرى راده‌سپێردرێت به ئه‌نجامدانى كاره‌كانى به‌رێوه‌بردن.
مادده‌ى نۆیه‌م:
هه‌ر كارێك روو بدات له‌و رووداوانه كه له مادده‌ی پێنجه‌م وشه‌شه‌م هاتووه لێژنه‌ى رێككارى قوتابیان سه‌یر ى بابه‌ته‌كه ده‌كه‌ن و راسپارده‌ى خۆیان ده‌رباره‌ى سزاكه به‌رز ده‌كه‌نه‌وه بۆ راگر.
مادده‌ى ده‌یه‌م:
1- سزاى وریا كردنه‌وه یان ئاگادار كردنه‌وه یان سه‌ركۆنه‌كردن یان ده‌ركردن بۆ ماوه‌ى مانگێك زیاتر نه‌بێت له ده‌سه‌لاتى راگره‌وه.
2- سزاى ده‌ركردن له مانگێك زیاتر له ده‌سه‌لاتى ئه‌نجومه‌نى كۆلێژه (په‌یمانگا).
3- سزاى ده‌ركردنى كۆتایی له زانكۆ له ده‌سه‌لاتى سه‌رۆكى زانكۆیه له سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ.
مادده‌ى یانزه‌هه‌م:
بۆ قوتابی هه‌یه كه‌وا سزاى ده‌ركردنى بۆ ده‌رچوو له زانكۆ( ده‌سته) به مه‌رجێك سزاكه له ساڵێك زیاتر نه‌بێت وه له مانگێك كه‌متر نه‌بێت ناره‌زایی خۆى به‌رز بكاته‌وه بۆ سه‌رۆكى زانكۆ (ده‌سته)، له ماوه‌ى (15) رۆژ له رێكه‌وتى ئاگاداركردنه‌وه‌ى به سزاى ده‌ركردنه‌وه‌كه یان له رێكه‌وتى بڵاوكردنه‌وه‌ى له تابلۆى ئاگادارییه‌كان له كۆلێژ (په‌یمانگا) له كاتێك كه‌تواندرابوو خۆى ئاگاداربكرێته‌وه وه ئه‌گه‌ر ده‌ركردنه‌وه كۆتایی بوو قوتابی بۆی هه‌یه له لاى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ (په‌یمانگا) ناره‌زایی ده‌رببڕێت وه سه‌رۆكى زانكۆ (ده‌سته) یان ئه‌نجومه‌نى زانكۆ (ده‌سته) ده‌بێت له ماوه‌ى (15) رۆژ له رێكه‌وتى پێشكه‌ش كردنى ناره‌زایی راى خۆیان ده‌رببڕن ئه‌و كات بریاره‌كه كۆتاییه.
مادده‌ى دوانزه‌هه‌م:
بڕیارى سزاكان هه‌لده‌واسرێت له تابلۆى ئاگادارییه‌كان له كۆلێژ (په‌یمانگا) بۆ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته كه‌متر نه‌بێت و ئاگارى خانه‌واده‌ى (ولی امر) ده‌كرێته‌وه و قوتابی بانگ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى هۆى ئه‌و سزایه پێ بگوترێت.
رێنماییه‌كانى تاقیكردنه‌وه
مادده‌ى یه‌كه‌م:
1- سیسته‌مى خوێندن له‌كۆلێژه‌كان (په‌یمانگا) له‌لایه‌ن وه‌زیرى خوێندنى باڵا و توێژینه‌وه‌ى زانستى دیارى ده‌كرێت.
2- بۆئه‌نجومه‌نى لقه‌كان هه‌یه كه‌پێشنیازى گۆران بكه‌ن له‌ورده‌كارییه‌كانى مادده‌ى بریاردراو بۆهه‌ربابه‌تێك ئه‌مه‌ش به‌رێژه‌ى (%10) زیاتر نه‌بێت وه‌به‌ره‌زامه‌ندى ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ (په‌یمانگا) بێت.
مادده‌ى دووه‌م:
ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ (په‌یمانگا) به‌پێشنیازى ئه‌نجومه‌نى لق ژماره‌ى كۆششى ساڵانه جۆره‌كه‌ى وچۆنیه‌تى جێبه‌جێ كردنى دیارى ده‌كات، كه رێژه‌كه‌ى وا ئه‌ژمار ده‌كرێت كه‌كۆششى ساڵانه كه‌مترنه‌بێت له(%30) وه‌زیاتر نه‌بێت له(%50) له‌نمره‌ى كۆتایی. جگه‌له‌م بابه‌تانه‌ى كه سروشتێكى زانستى و پراكتیكی یان هه‌یه ئه‌وا رێژه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندنیان به جێ ده‌هێڵدرێت بۆ ئه‌نجومه‌نى زانكۆ (ده‌سته).
تاقیكردنه‌وه‌كانى قۆناغى كۆتایی كۆلێژى پزیشكى گشتى ده‌بێت وه كۆششى ساڵانه بۆ بابه‌ته‌كانى قۆناغى شه‌شه‌م له‌كۆلێژى پزیشكى ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌رێژه‌ى (%20) له‌نمره‌ى كۆتایی.
مادده‌ى سێیه‌م:
1- تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یان ساڵانه بۆهه‌ردوو خولى یه‌كه‌م و دووه‌م نهێنى ده‌بێت له هه‌موو بابه‌ته‌كان.
2- تاقیكردنه‌وه‌كانى وه‌رزى یان ساڵانه وورده‌كارییه‌كانى مادده‌ى بریاردراو ده‌گرێته‌وه له ماوه‌ى وه‌رزه‌كه یان ساڵه‌كه به‌وه‌ى كه ماوه‌ى خویندن بۆ ماوه وه‌رزییه‌كان كه‌متر نه‌بێت له 15 هه‌فته. وه بۆ وانه سالانیه‌كان له (30) هه‌فته كه‌متر نه‌بێت، وه ئه‌م ماوه‌یه تاقیكردنه‌وه‌كان و پشووى خوێندن ناگرێته‌وه .
مادده‌ى چواره‌م:
ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى وانه بێژ پێویسته به‌رنامه‌ى وورده‌كارییه‌كانى مادده‌كه دابرێژن كه ده‌خوێنرێت وه رابگه‌یه‌ندرێت بۆ قوتابیان له‌سه‌ره‌تاى سالى نوێى خوێندن.
مادده‌ى پێنجه‌م:
ئه‌نجومه‌نى كۆلیژ (په‌یمانگا) به پێشنیار له‌لایه‌ن راگر هه‌لده‌ستێ به پێكهینانى لێژنه‌كان بۆ تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایى
مادده‌ى شه‌شه‌م:
كه‌مترین نمره‌ى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌ر مادده‌یه‌ك له (%50) ده‌بێت
مادده‌ى حه‌وته‌م:
هه‌موو دوو بابه‌تى وه‌رزى (كۆرسى) له كۆلێژه‌كان (په‌یمانگا) كه پشت به سیسته‌مى كۆ‌رسات ده‌به‌ستێ به یه‌ك بابه‌تى سالانه ئه‌ژمار ده‌كرێت.
مادده‌ى هه‌شته‌م:
ئه‌گه‌ر قوتابى كه‌مترین نمره‌ى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێنا له‌خولى یه‌كه‌م له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك ئه‌وا له‌خولى دووه‌م تاقیكردنه‌وه دووباره ده‌كاته‌وه له‌و ماددانه‌ى كه كه‌مترین نمره‌ى سه‌ركه‌وتنى به‌ده‌ست نه‌هێناوه یان تاقیكردنه‌وه‌ى له‌مادده‌كه نه‌كردووه، وه‌نمره‌ى كۆششى ساڵانه‌ى وه‌كو خۆى ده‌بێت له‌كاتى به‌ژدارى كردنى له‌تاقیكردنه‌وه‌ى خولى دووه‌م.
مادده‌ى نۆیه‌م
1-ئه‌گه‌ر قوتابى نه‌یتوانى له‌خولى دووه‌م كه‌مترین نمره‌ى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك كه‌تاقیكردنه‌وه‌ى تیادا ئه‌نجام داوه یان هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌ى ئه‌نجام نه‌داوه به (ده‌رنه‌چوو) داده‌نرێت له‌م ساڵه‌دا، وه‌بۆ ساڵێك ده‌مێنێته‌وه وه ده‌خوێنێت و تاقیكردنه‌وه له‌هه‌موو مادده‌كان ده‌كات كه‌تیایدا ده‌رنه‌چووه.
2-قوتابى ده‌رنه‌چوو (راسب) لێی ده‌بوردرێت له‌م ماددانه‌ى كه لابراون وه داواى لێ ده‌كرێـت له‌م ماددانه‌ى كه‌تازه‌ن و زیاد بوونه له‌كاتى گۆرانى پرۆگرامى خوێندن.
مادده‌ى ده‌یه‌م:
قوتابى به‌ده‌رنه‌چوو داده‌نرێـت له‌هه‌رمادده‌یه‌ك ئه‌گه‌ر رێژه‌ى ئاماده‌نه‌بوونى زیاتر بێت له(%10) ه‌ى ئه‌و كاتژمێرانه‌ى كه‌بریارى له‌سه‌ر دراوه بۆئه‌م مادده‌یه به‌بێ بوونى هۆكارى رێپێدراو یان له(%15) به‌بوونى هۆكارى رێپێدراو كه‌ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ (په‌یمانگا) بریارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن.
مادده‌ى یانزه‌هه‌م:
نابێت تاقیكردنه‌وه‌ى خولى دووه‌م دوابخرێت به‌هیچ شێوه‌یه‌ك
مادده‌ى دوانزه‌هه‌م:
نمره‌ى كۆتایی قوتابی ده‌رچوو له‌خولى دووه‌م كه‌م ده‌كرێته‌وه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
1- ئه‌و قوتابیانه‌ى ده‌رچووى پێش ساڵى خوێندنى (2006-2007) ئه‌ژماركردنى نمره‌ى بابه‌تى خولى دووه‌م كه‌تێدا ده‌رده‌چێت وه‌ك پێشتر په‌یره‌و ده‌كرێت كه‌زانكۆ كارى له‌سه‌ر كردووه.
2- ئه‌و قوتابیانه‌ى ده‌رچووى ساڵى خوێندنى (2006-2007) وه‌به‌ره‌وسه‌ر، ئه‌ژماركردنى نمره بۆ وانه‌كانى خولى دووه‌م كه تێدا ده‌رده‌چن به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه ده‌بێت:
ئه‌گه‌ر قوتابى تاقیكردنه‌وه‌ى به‌هۆكارێكى ( عژر المشروع) كه‌وتبوو له‌خولى دووه‌م، ئه‌وا نمره‌كه‌ى ده‌بێته 50+سه‌دى حه‌فتاو پێنجى ئه‌و ژماره‌ى سه‌ره‌وه‌ى په‌نجا بۆ نموونه ئه‌گه‌ر قوتابى نمره‌كه‌ى (90) ی وه‌رگرت له‌خولى دووه‌مدا، ئه‌وكاته نمره‌كه‌ى ده‌بێت:50+40×75/100=80 واته خولى دووه‌م به (80) ئه‌ژمار ده‌كرێت.
ئه‌گه‌ر قوتابى به‌بێ هۆكار ( بدون عژر المشروع) كه‌وتبووه خولى دووه‌م ئه‌وا ( 50) نمره‌ى +سه‌دى په‌نجاى ئه‌وژماره‌یه‌ى سه‌رووى په‌نجاى بۆ ئه‌ژمار ده‌كرێت بۆنموونه ئه‌گه‌ر قوتابى نمره‌ى (90) ی وه‌رگرت له‌خولى دووه‌م ئه‌وكاته نمره‌كه‌ى ده‌بێته :
50+40×50/100 یه‌كسانه به (70) واته خولى دووه‌م به 70 ئه‌ژمار ده‌كریـت.
مادده‌ى سێزده‌هه‌م:
ئه‌نجومه‌نى لق سه‌یرى ئه‌نجامى كۆتایی ده‌كات وه‌به‌رزى ده‌كاته‌وه له‌گه‌ڵ راسپارده‌كانى بۆ ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ بۆ بریاردان و راگه‌یاندنى.
مادده‌ى چوارده‌هه‌م
1- تێكرای نمره‌ى قوتابی ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و نمرانه‌ى كه‌قوتابی به‌ده‌ستى هێناوه له‌هه‌ر مادده‌یه‌ك بۆئه‌مه‌ش ژماره‌ى یه‌كه‌كان ره‌چاو ده‌كرێت.
2- هه‌ریه‌كه‌یه‌ك بریتیه له‌ئه‌ركى كاتژمێرێكى تیۆرى هه‌فتانه وئه‌مه‌ش بۆماوه‌ى (15) هه‌فته‌یه.
3- هه‌ردوو كاتژمێر یان سێ كاتژمێرێك له كردارى به‌رامبه‌رى یه‌ك كاتژمێره له تیۆریه‌كه‌ى وه‌هه‌رزیادبوونێك له‌مه یه‌كسان ده‌بێت به‌رامبه‌ر به دوو كاتژمێر له تیۆرى.
مادده‌ى پانزه‌هه‌م:
پله‌ى ده‌رچوونى قوتابى ئه‌ژمار ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه:
1- له‌م خوێندنانه‌ى كه‌ماوه‌ى خوێندنه‌كه‌یان چوار (4) ساڵه دابه‌شكردنى رێژه‌ى ساڵانه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت:
ساڵى یه‌كه‌م %10 ساڵى دووه‌م %20 ساڵى سێیه‌م %30 ساڵى چواره‌م %40
2- تێكرایی نمره‌ى قوتابى له‌هه‌موو ساڵه‌كان وه‌رده‌گیرێت. وه له‌رێژه‌ى سه‌دى ده‌درێت وه‌كۆى هه‌ر چوار ساڵه‌كه بریتی یه له تێكرایی ده‌رچوونى قوتابى.
3- له‌م خوێندنانه‌ى كه‌ماوه‌ى خوێندنه‌كه‌یان پێنچ (5) ساڵه دابه‌شكردنى رێژه‌ى ساڵانه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێت وه تێكرایی ده‌رچوون ئه‌ژمار ده‌كرێت وه‌ك له‌خاڵى یه‌كه‌م دا هاتبوو.
ساڵى یه‌كه‌م %5 ساڵى دووه‌م %10 ساڵى سێیه‌م%15 ساڵى چواره‌م%30 ساڵى پێنجه‌م %40
3- له‌م خوێندنانه‌ى كه‌رێژه‌ى خوێندنه‌كه‌یان شه‌ش (6) ساڵه دابه‌شكردنى رێژه‌ى ساڵانه‌ى به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه ده‌بێـت وه تێكرای ده‌رچوون ئه‌ژمار ده‌كرێت وه‌ك له‌خاڵى یه‌كه‌م داهاتووه.
ساڵى یه‌كه‌م %5 ساڵى دووه‌م %5 ساڵى سێیه‌م %5 ساڵی چواره‌م %20
ساڵى پێنجه‌م %35 ساڵى شه‌شه‌م %40
مادده‌ى شانزه‌هه‌م:
1-ئه‌نجامه‌كان راده‌گه‌یه‌نرێـت به‌م هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ى خواره‌وه، وه‌ئاماژه ده‌كرێت له‌نێوان ده‌رچوواندا له‌رووى نمره‌كانه‌وه:
نایاب 90-100 زۆرباش 80-89 باش 70-79 ناوه‌ند 60-69 په‌سه‌ند 50-59
ده‌رنه‌چوو 49 به‌ره‌و خوار ( 49 كه‌متر )
2-كه‌رتى نمره‌كان ئه‌گه‌ر له‌نیوه زیاتر بوو بۆیه‌ك مادده ئه‌وا ده‌یخرێته سه‌ر، ئه‌گه‌ر له‌نیوه‌كه‌متر بوو هیچى ناخرێته سه‌ر.
مادده‌ى حه‌ڤده‌هه‌م:
بۆ سه‌رۆكى زانكۆ (ده‌سته) هه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ (په‌یمانگا)، له‌به‌ر بارودۆخى نه‌خۆشی و زه‌حمه‌ت كه له قوتابى ببوردرێـت له ئه‌زموونه‌كانى كۆششی ساڵانه‌و نیوه‌ى ساڵ یان ئه‌زموونه‌كانى وه‌رزى وه‌نمره‌ى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی له‌سه‌ر (100) بۆى دابنرێت له‌بابه‌تێك یان زیاتر وه ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌كارده‌هێنرێتت له‌سنوورێكى زۆر ته‌سك و دیارى كراودا، وه‌ئه‌مه‌ش ماناى ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه‌قوتابى لێی ببوردرێت له‌ده‌وام كردن.
مادده‌ى هه‌ژده‌هه‌م:
ئه‌نجومه‌نى زانكۆ (ده‌سته) ده‌توانرێت له‌سه‌ر راسپارده‌كانى ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ ( په‌یمانگا) كه‌ساڵى كه‌وتن بۆقوتابى ئه‌ژمار نه‌كات، ئه‌گه‌ر له‌و ماددانه كه‌وت كه به‌هۆى به‌ژدارى نه‌كردن له‌ئه‌زموونه‌كانى له‌خولى دووه‌م دا و له‌ساڵى دووه‌م دا به‌هۆیه‌ك كه له‌ده‌ره‌وه‌ى تواناى خودى خۆى بێت له‌ماوه‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان.
مادده‌ى نۆزده‌هه‌م:
میچى خوێندن (السقف الزمنى ) له‌زانكۆ (په‌یمانگا) به‌م شێوه‌یه‌ى لاى خواره‌وه ده‌بێت:
1- ئه‌و قوتابیانه‌ى ساڵى وه‌رگرتنیان (2006-2007) ده‌ستى پێكردووه ئه‌وا میچى ساڵه‌كانى خوێندنى زانكۆ یان (په‌یمانگا) دووجاى ساڵه‌كانى خوێندنه له كۆلێژه‌كه‌یان ( په‌یمانگا).
2- ئه‌و قوتابیانه‌ى ساڵى وه‌رگرتنیان (2006-2007) ده‌ستى پێكردووه ئه‌وا میچى ساڵه‌كانى خوێندنى زانكۆ یان په‌یمانگا جار و نیوێكى ساڵه‌كانى خوێندنه له‌كۆلێژه‌كه‌یان (په‌یمانگا).
3- قوتابى دووساڵ له‌پۆلێك دابمێنێته‌وه كۆتایی هێنانى بۆده‌كرێت (ترقین قید).
4- میچى خوێندن ساڵانه‌ى دواخستنى وبه‌خشین ناكرێته‌وه به‌مه‌رجێك ژماره‌ى ساڵانه‌ى دواخستن به هۆكارى یاسایی له دوو ساڵ زیاتر نه‌بێـت بۆ خوێندنى چوار ساڵه و سێ ساڵه زیاتر نه‌بێـت بۆخوێندنى شه‌ش ساڵه.
مادده‌ى بیسته‌م:
ئه‌گه‌ر ساغ بۆوه وه جێگیربوو كه قوتابى قۆپیه‌ى كردووه، له هه‌ر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى رۆژانه یان هه‌فتانه یان كۆتایی به‌كه‌وتوو داده‌نرێـت له‌هه‌موو بابه‌ته‌كانى ئه‌م ساڵه، وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى دووباره كرده‌وه له‌كۆلێژ ده‌رده‌كرێ وه‌ناوى ده‌سردرێته‌وه له‌كۆلێژ یان (په‌یمانگا).
مادده‌ى بیست ویه‌ك:
1- قوتابى قۆناغی سێیه‌م به‌ره‌و ژوور كه‌له‌كۆلێژ ( په‌یمانگا) ترقین قید ده‌كرێت ده‌بێت له قۆناغى دووه‌م له په‌یمانگا ده‌ست به‌خوێندن بكات وه‌پسپۆرى به‌هه‌مان شێوه.
2- قوتابى قۆناغى یه‌كه‌م و دووه‌م كه له كۆلێژ (په‌یمانگا) ترقین قید ده‌كرێت ده‌بێت له قۆناغى یه‌كه‌م له‌په‌یمانگا ده‌ست به‌خوێندن بكات.
3- قوتابى ترقین قید كراوه له‌هه‌ر قۆناغێكى كۆلێژ بێت ده‌ست به‌خوێندن ده‌كات له پۆلى یه‌كه‌م له‌په‌یمانگا ئه‌گه‌ر پسپۆریه‌كه‌ى په‌یمانگا نه‌بوو.
مادده‌ى بیست ودوو:
1- قوتابى ده‌توانێت خوێندنه‌كه‌ى دوابخات بۆماوه‌ى یه‌ك ساڵ به‌هۆكارى رێپێدراو، كه ئه‌نجوونى كۆلێژ (په‌یمانگا) دڵنیابێ و رازى بێ دواخستن پێشكه‌ش ده‌كات پێش مانگێك به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له سه‌ره‌تای تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی.
2- بۆسه‌رۆكى زانكۆ یان (ده‌سته) له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆلێژ( په‌یمانگا). كه‌خوێندنى قوتابى دوابخات بۆساڵى دووه‌م، وه به هۆكارى رێپێدراو بێ كه دڵنیابێ و رازى بێ له‌سه‌رى كه قوتابی داواكارییه‌كى دواخستن پێشكه‌ش ده‌كات پێش مانگێك به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له‌سه‌ره‌تاى تاقیكردنه‌وه‌ى كۆتایی.
3- خوێندنى قوتابی دواناخرێـت له‌وه‌رزى دووه‌م له‌كۆلێژه‌كان ( په‌یمانگا) كه‌خوێندنیان به‌سیسته‌مى وه‌رزیه، مه‌گه‌ر به هۆكارێك بێ كه له‌ده‌ره‌وه‌ى توانای بێت وه‌ده‌بێ ده‌رچووبێ له‌وه‌رزى خوێندنى یه‌كه‌م له‌م شێوه‌یه‌دا هه‌موو ساڵى خوێندنه‌كه به‌دواخستن داده‌نرێت.
4- بۆ وه‌زیر هه‌یه له‌سه‌ر راسپارده‌ى ئه‌نجومه‌نى زانكۆ (ده‌سته). وه‌بوونى هۆكارى رێپێدراو كه‌دڵنیایی دابێ و رازى بێ له‌سه‌رى، بۆ دواخستنى خوێندنى قوتابی بۆساڵى سێیه‌م و كۆتایی له‌گه‌ڵ به رچاوگرتنى ئه‌وه‌ى له‌مادده‌ى بیست ویه‌ك داهاتووه.
مادده‌ى بیست و سێ:
خوێندن له‌كۆلێژ ( په‌یمانگا) ده‌وه‌ستێـ پێش تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی به‌ماوه‌یه‌ك كه‌له‌سێ رۆژ زیاترنه‌بێت.