لە درێژەی کارو چالاکیەکانی کۆلێژەکەماندا بەشی پەروەردەی وەرزشی بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنەی قوتابیانی کۆلێژەکەمان هەڵسا بە کردنەوەی خولی تۆپی پێی بچووککراوە ، رۆژی سێ شەممە رێکەوتی ٢٠١٩/٤/٢٣ بەئامادەبوونی بەرێز (پ.ی.د.سردار پیر خضر) راگری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان بەدابەشکردنی خەلات بەسەر قوتابیانی بەشداربوو و دەست نیشانکردنی قوتابی (محمد عبدالواحد ) بە باشترین یاریزان و گۆلکار، وە قوتابی (توانا) بە باشترین گۆلپارێزی کۆتایی بە خولەکە هێنرا،