رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٠١٩⁄١١⁄٣٠ بەرێز (م.ی.مھدی عثمان عبداللە) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ لەگەڵ فەرمانبەرە تازە دامەزراوەکانی کۆلێژەکەمان کۆبویەوە بە مە بەستی پیرۆزبایی و روون کردنەوە سەبارەت بە دەوامی کۆلێژو پابەند بوون بە کات و رێنماییەکانی دەوام و راسپاردنی ئەرک بە ھەر یەکەیان لە چوار چێوەی بەرژەوەندی گشتی کۆلێژەکەمان وە ھیوای خواست کە کولێژ وەک ماڵی دووەمی خۆیان بزانن و ئەو ئەرکەی لە ئەستۆیاندایە بە دلسۆزی جێ بەجێی بکەن.