ئەمرۆ رێکەوتی ٢٠١٩⁄١٢⁄٣ بە ئاماددەبوونی بەرێز (پ.ی.د.فرھاد علی مصطفی) راگری کۆلێژ و بەرێز (م.ی.مھدی عثمان عبداللە) یاریدەدەری ڕاگر سمینارێک پێشکەش کرا لە لایەن بەرێز (مقدم سفین) لەچوارچێوەی هەڵمەتی ۱٦ شازدە رۆژەی بەرەنگاری بونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان، لە سمینارەکەدا باس لە ئەرک و چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی و نووسینگەکانی کرد و رێو شوێنی چۆنیەتی سکالا تۆمار کردن و بە دواداچوونی کێشەکان و توند و تیژی دژی ئافرەتان و رۆلی ئافرەتان لە رێکخراوەکان و خراپ بە کارھێنان و خۆپاراستن لەخراپ بەکارھێنانی تۆرە کۆمەلایەتیەکان و ئامێرەکانی پەیوەندی کردن وە بەرچاو روونکردنی مافەکانی ژنان و بۆ خۆ پاراستن لەھەر توند و تیژی و ھەرەشەیەک پەیوەندی بکەن بە ھێلی گەرمی ژمارە ١١٩ سەر بە بەرێوەبەراتی بەرەنگار بوونەوەی توندو تیژی دژی ئافرەتان.