قوتابییانی ئەزیز و خۆشەویست دوای ڕاوێژ لەگەڵ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابییان و خوێندن، پێی ڕاگەیاندین، ڕۆژی هەینی کاتژمێر ۱۲ نیوەڕۆ دەرگای سەرجەم بەشەناوەخۆییەکانی کوڕان و کچان بەڕووی قوتاببیان دەکرێنەوە.
لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداری سەرجەم قوتابییان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆ دەکەینەوە، کەمکردنەوەی کاتی دەوام کۆتایی هاتووە و دەوامی فەرمی لە کاتژمێر ۸:۳٠ دەستپێدەکات.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر