گەرمترین پیرۆزبایی لە قوتابیان و مامۆستایانی کۆلێژەکەمان دەکەین کە سەرکەوتنێکی بەرچاویان بەدەست هێناوە لە چوارەمین کۆنفرانسی باشترین پڕۆژەی دەرچوون و پۆستەری ئەکادیمی ….
ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی ١٦/٥/٢٠٢٢ بە دروشمی برەودان بە تواناکانی قوتابیان لە پێشکەش کردنی پۆستەر و پرۆژەکانیان لە هۆڵی ( کۆچەر بیرکار ) لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر سازکرا، کۆلێژەکەمان بە دوو پرۆژە دەرچوون و بەشداربوو :
١- پرۆژەی دەرچووی قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی فیزیک ( عبدالرحمان دلشاد سعید ) بەسەرپەرشتی م.ی. زهراء علی .
بەناونیشانی :
Optical properties for pure PVA and Doped with Cobalt Chloride
کەوا بە باشترین پرۆژەی سەر ئاستی کۆلێژو سێییەم لەسەر ئاستی زانکۆ هەلبژاردرا .
٢- پرۆژەی دەرچوونی قوتابی قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی کوردی چراخان سەرباز عبدالقادر بەسەرپەرشتی پ.ی.د.محمد مەنتک بەناونیشانی :
ڕەگەزە هونەرییەکانی ڕۆمانی خەیاڵی زانستی ، رۆمانی
(مرۆڤی هەرزان ) ی گۆران سەباح
وەهەروەها کۆلێژەکەمان بەو پۆستەرانە بەشداریکرد کە توانیان لەسەر ئاستی کۆلیژ و زانکۆ بە باشترین هەلبژێردرێن
پۆستەری قۆناغی چوارەم (کۆتایی)
١- پۆستەری قوتابیانی بەشی فیزیک ئیمان رحمان ،ریان ذیاب و سارە احمد بە سەرپەرشتی د. بێستون انور