لە دەستپێکی نوێی کاروچاڵاکیەکانی کۆلێژەکەمان سەبارەت بە خولی ڕۆشنبیری و گەشەپێدانی مرۆیی لە کۆلێژەکەمان …!!
دووشەممە ڕێککەوتی ٢٦ /٩/ ٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی ھەریەکە لە بەڕێزان پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر” فرهاد علي”ڕاگری کۆلێژ ویاریدەدەری کۆلێژ مامۆستا “محەمەد رفیق” وفەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان ،یەکەمین ھەفتەی خولەکە لە وەرزێکی نوێ دا بەڕێوەچوو بە پێشکەش کردنی سمینارێک لە لایەن بەڕێز:
(کاروان حسن عزیز) لە ژێر ناونیشانی :
“وزەی جێگرەوە”
، لە دەستپێکی خوولەکەدا بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بە گرینگیەوە تیشکی خستەسەر بەڕێوەچوون و ئامانجی ئەو خولە ،بەناوی ڕاگرایەتی کۆلێژەوە سوپاسی بەرێزیان دەکەین کە بەشدار بوو لەو خولە بە پێشکەش کردنی سمینارەکەی.