له چوارچێوه‌ی چاڵاكی یه‌كه‌ی وه‌رزشی كۆلێژ بۆ وه‌رزی 2022-2023، خولی تۆپی سه‌رمێز سازكرا ، به‌به‌شداربوونی (24) قوتابی له‌به‌شه جیوازه‌كانی كۆلیژ، وه به پێی ئه‌نجامه‌كان ، قوتابی سەربەست حامد قۆناغی چوارەم له بەشی وەرزش ،وه یوسف توانا له قۆناغی دووەمی هه‌مان به‌ش گەیشتنە یاری کۆتایی .
وه له خولی هه‌مان یاری بۆ مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ ، مامۆستا هیوا جلال لەبەشی وەرزش و فەرمانبەر رێبین خدر لە هۆبەی وەرزشی کۆلێژ گەیشتنە یاری کۆتایی .. 16مامۆستا و فەرمانبەر , بەشداربوون له‌م خوله .
ڕاگڕی كۆلیژ پ.ی.د. فرهاد علی خۆشناو ، وه یاریده‌ده‌ری راگڕ مامۆستا محمد رفیق ئاماده‌یی به‌شێك له چالاكیه‌كه بوون .
به‌رپرسی یه‌كه‌ی وه‌رزشی كۆلیژ مامۆستا سلام تحسین عثمان گوتی له ئاینده‌یی نزیك خولی تۆپی پێ به‌ڕیوه‌ده‌چێت به‌به‌شداربوونی به‌شه‌كانی كۆلیژ.