ڕۆژی جیھانی زمانی دایک February 22, 2023 Category: College Leave a comment ئـەمڕۆ ٢١-٢-٢۰٢٣ بە ئـامادەبونی بەڕێز ڕاگری کۆلێژەکەمان پرۆفیسۆر دکتۆر ( فرهاد علی ) و بەیاوەری یاریدەدەری ڕاگر مامۆستا ( محمد رفیق ) و ماماۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان بۆ بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی زمانی دایک ، سەرۆکایەتی بەشی زمانی عەرەبی بە هاوبەشی هەردوو مامۆستای بەش بەڕێز مامۆستا ( د.هبة الله محمد شفيع ) و مامۆستا ( بۆتان لطیف ) هەڵسان بە پێشکەش کردنی سیمینارێکی تایبەت لەسەر زمانی دایک ، بەناونیشانی ( زمان و ناسنامە ، لەنێوان ڕەسەنێتی و نامۆیدا ) لەگەڵ سیمیناری دووەم بە ناونیشانی ( شرۆڤەی مامۆستا هەژار بۆ قورئانی پیرۆز ) . پێشکەش کراو ئـامادەبوانیش بەڕاو سەرنج سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کرد، لە کۆتایی دا سوپاس و ڕێزلێنان لەلایەن بەڕێز ڕاگری کۆلێژ بەسەر بەشداربووانی چاڵاکییەکە بەخشرا.